شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵات به ئاڵای كوردستانه‌وه پێشوازی له ڕیفراندۆم ده‌كه‌ن
سه‌ره‌ڕای توندی و سته‌می ڕژێمی ئیسلامی ئێران و گرتن و له‌سێداره‌دانی گه‌نجان و هاووڵاتییانی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، به‌ڵام وره‌ی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان هێنده به‌رز له نێو ترس و زه‌بری كۆماری ئیسلامی ئێران وه‌ك له‌و ڤیدیۆیه ده‌رده‌كه‌وێ به ئاشكرا هاتوونه‌ته سه‌رشه‌قام و به ئاڵای كوردستانه‌وه پشتیوانی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كه‌ن.
ئه‌و گرته ڤیدیۆییه له شاری مه‌ریوانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه بۆ "وشه" نێردراوه و تێیدا ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به تاسه‌وه و به به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای پیرۆزی كوردستان گردبوونه‌ته‌وه و پشتیوانی سه‌رسه‌ختی خۆیان بۆ پرۆسه‌ی ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌رده‌بڕن.
وشە -
باز ئه‌حمه‌د