رۆیتەرز: كوردستانی عێراق لە ریفراندۆمی مێژوویی سەربەخۆیی بەشداری دەكەن

:: AM:09:58:25/09/2017 ‌

ئاژانسی رۆیتەرز بە مانشێتی "كوردستانی عێراق لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی بەشداری دەكەن" و بە بڵاوكردنەوەی وێنەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە كاتی بەشداریكردنی لەم ریفراندۆمە، چەند خولەكێك لەمەوبەر راپۆرتێكی بڵاو كردەوە.

بەگوتەی ئاژانسەكە، لەمڕۆ سەرلەبەیانییەوە بنكەكانی دەنگدان بەڕووی هاووڵاتییاندا كراونەتەوە، ریفراندۆمێك بە بێ رەچاوكردنی هەڕەشەی وڵاتانی دراوسێ و بە بێ هیچ ترسێك لە كەوتنەوەی ناسەقامگیری زیاتر لە داهاتووی رۆژهەڵاتی ناوەراست، بەڕێوە دەچێت.

دەرگەی بنكەكان لە سەعات هەشت كرایەوە و بڕیارە لە سەعات شەشی ئێوارە دابخرێن و ئەنجامە فەرمییەكانیش لە ماوەی ٧٢ سەعاتدا دوای داخستنی دەرگەی بنكەكانی دەنگدان رادەگەیەنرێت.

بەگوتەی ئاژانسەكە، لەم دەنگدانەدا پێشبینی دەكرێت "بەڵێ" سەربكەوێت و مەرج نییە یەكسەر سەربەخۆیی رابگەیەنرێت، بەڵام ئەم كارتە بەهێزە بە مەسعوود باررزانی دەدات تا بۆ جیابوونەوەی لە عێراق لەگەڵ حكوومەتی بەغدا و وڵاتانی دراوسێ بكەوێتە دانوستان و گفتوگۆوە.




 



وشە - سلێمان تاشان