ئەو دیارییە گەورەیەی رۆناڵدۆ پێشكەشی خۆشەویستەكەی كردووە

:: PM:12:36:26/09/2017 ‌

كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لەم چەند رۆژەدا دیارییەكی گەورە و گرانبەهای پێشكەشی خۆشەویستەكەی جۆرجینا رۆدریگیز كردووە.

سەرچاوە رۆژنامەوانییەكان بڵاویان كردبووەوە كە رۆناڵدۆ بڕیاری كۆتاییداوە و لە ماوەیەكی كورتی داهاتوودا پڕۆسەی هاوسەرگیری لەگەڵ جۆرجینا دەكات.

بەر لە چوونە نێو قەفەسی هاوسەرگیریش، چەند رۆژێك پێش ئێستا رۆناڵدۆ دیارییەكی گرانبەهای پێشكەش بە جۆرجینا كردبوو ئەویش گوستیلەیەكی ئەڵماس بوو.

گوستیلەكە برێتییە لە 5 گرام ئەڵماس و نرخەكەشی 265 هەزار یۆرۆ بووە.

جێی باسە رۆناڵدۆ ئێستا چاوەڕێی لەدایكبوونی كۆرپە كچەكەی لە جۆرجینای خۆشەویستی دەكات كە بڕیارە مانگی داهاتوو لەدایك ببێت، بەمەش منداڵەكانی ئەو ئەستێرە پورتوگالییە دەبێتە 4 كە كە سێیان پێشتر لە دایكی نەناسەوە هێنابووە سەر دنیا.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م