ئایفۆن کاتی شوفێریی بێزارت ناکات

:: PM:03:22:26/09/2017 ‌

یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی نوێترین ڤێرژنی ئایفۆن، ئەوەیە ناهێڵێت لەکاتی شوفێریدا هیچ ڕێنمایی و پەیامێکت بۆ بێت، بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ هەموو نۆتیفیکەیشنەکانت دا دەخات.

19ی ئه‌یلوول، به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی كۆمپانیای ئه‌پڵ نوێترین ڤێرژنی ios 11ی بڵاو كرده‌وه‌، ئه‌م ڤێرژنه‌ نوێیه‌ش چه‌ندان تایبه‌تمه‌ندی و گۆڕانكاری له‌ دیزاین و به‌كارهێناندا پێشكه‌ش به‌ به‌كارهێنه‌رانی ئه‌پڵ كرد، یه‌كێك له‌م نوێكارییانه‌ش نەهێشتن و وەستانی نۆتیفیکەیشن بوو، لەکاتی شوفێریدا.

بەم شێوەیەش دەتوانی ئەو تایبەتمەندییە چالاک بکەیت:

1. سەرەتا بڕۆ setting دواتر بێزارم مەکە واتە "do not disturb" دابگرە.
2. دواتر لە بەشی خوارەوە، بێزارنەکردن کاتی ئۆتۆمبێل لێخوڕین "do not disturb while driving" هەڵبژێرە.
3. لە کۆتاشدا activate چالاکی بکە.

بۆ زیاتر خزمەتگوزاری، کۆمپانیای ئەپڵ ئەوەشی بۆ بەکارهێنەرانی خستووەتە ڕوو، لە چ کاتێک لەم کاتانەی ئۆتۆمبێل لێخوڕین، نۆتیفیکەیشنیان بۆ ڕابگرێت:
- ڕاستەوخۆ automatically.

- لەکاتی بەستنەوەی بە بلوتوزی ئۆتۆمبێل when connected to car Bluetooth.

- بە پێی ویستی خۆت manually.
لەگەڵ ئەمەشدا، auto reply واتە وەڵامدانەوەی پێوەندی بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ دانراوە، ئەمەش تایبەتە بەو کەسانەی نایانەوێت دڵیان لات بێت و دوودڵی وەڵام نەدانەوەکەت بن، نامەیەکی ئامادەکراویان بۆ جێ دەهێڵیت و ڕاستەوخۆ ئاگاداریان دەکاتەوە کە تۆ کاتی ئۆتۆمبێل لێخوڕینتە بۆیە وەڵامت نییە.
سەرچاوە/ ئەلعەرەبیە


وشە - ڕێناس شابان