یەكەمین پیرۆزبایی لە ئیسپانیاوە بۆ كوردستان هات


هەرێمی كەتەلۆنیای ئیسپانیا یەكەمین پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكات بە بۆنەی سەركەوتنی پڕۆسەی ڕیفراندۆمی ڕۆژی 25ـی ئەیلوول.

كارلێس پیوگیدمۆنت سەرۆكی هەرێمی كاتەلۆنیا دوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان, پێوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەنجام دا و پیرۆزبایی سەركەوتنی ئەو پرۆسەیەی لێكرد.

سەرۆكی هەرێمی كەتەلۆنیا لە ڕێگەی لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی نووسیوویەتی ئەو بەیانییە پێوەندیم بە مەسعوود بارزانییەوە كرد و پیرۆزبایی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمم لێكرد و هەر دوو لا هیوای سەركەوتن و گەیشتن بە ئامانجەكانمان بۆ یەكتری خواستووە.

لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو لە هەرێمی كەتەلۆنیای ئیسپانیا ڕاپرسی دەكرێت بۆ جایبوونەوە لە ئیسپانیا.

پرۆسەی دەنگدان بۆ ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان ڕۆژی دووشەم لە دوو هەزار و 13 بنكەی دەنگدان لە سەرتاسەری هەرێم و ناوچە كوردستانییەكان ئەنجام درا، 136 تیمی چاودێری نێودەوڵەتی و 142 ڕاگەیەندكاری بیانیش ڕووماڵی پرۆسەكەیان كرد، لە 35 چاودێری نێودەوڵەتی كە وەكو تاك بەشداری پرۆسەكە بوون، بەگشتی 313 تیمی چاودێر و چاودێر و دەزگەی ڕاگەیاندنی ناوخۆیی و بیانی و 10 قەوارەی سیاسی و گرووپێك چاودێری و ڕووماڵی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان بوون.


سەرچاوە/ شەفەق نیووز



وشە - رامیار جەواد


PM:04:26:26/09/2017




ئه‌م بابه‌ته 3387 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌