یه‌روانت نیسان ماركۆس نوێنه‌ری ئه‌رمه‌نه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان، له دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ "وشه" ئاماژه به‌وه ده‌كات، گه‌لی كوردستان مافی سه‌ربه‌خۆیی هه‌یه و ئێمه‌یش وه‌ك ئه‌رمه‌نه‌كان شانازی به پێكه‌وه‌ژیانی نێوان پێكهاته‌كانی كوردستان ده‌كه‌ین، بۆیه هه‌موومان له ڕۆژی ڕیفراندۆم به‌شداری پرۆسه‌كه‌مان كرد بۆ به‌ڵێی سه‌ربه‌خۆیی. ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌ی مافی پێكهاته‌كان له ده‌وڵه‌تی كوردستان به گه‌ره‌نتی داهاتوویه‌كی گه‌شتر بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌بینێت. له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی وڵاتی ئه‌رمینیا ئه‌وه ده‌خاته ڕوو "ئه‌رمینیا به سروشتی له پرۆسه‌كه ده‌ڕوانێ و هه‌ڵوێستی له‌وباره‌وه ئه‌رێنی ده‌بێ".
+ ڕۆژی دووشه‌م ڕیفراندۆم له كوردستان به‌ڕێوه چوو، ئه‌رمه‌نه‌كانی كوردستان هه‌ڵوێستیان چی بوو و چۆن به‌شداری ڕیفراندۆمیان كرد؟
- ته‌واوی پێكهاته‌ی ئه‌رمه‌ن له كوردستان به‌شداری ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانیان كرد و سه‌رجه‌میان به به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌نگیان دا، ئێمه وه‌ك چۆن شانازی به ده‌وڵه‌تی ئه‌رمینیا ده‌كه‌ین، به‌و شێوه‌یه شانازی به‌وه ده‌كه‌ین لێره ده‌وڵه‌تی كوردستان ڕابگه‌یه‌نرێ، هه‌ر گه‌لێكیش به ته‌واوی ڕه‌نگه‌كانیانه‌وه مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه داهاتووی خۆیان بڕیار لێ بده‌ن، ئێمه‌یش لێره وه‌ك به‌شێك له گه‌لی كوردستان له‌سه‌ر په‌یماننامه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی باڵای ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ڕێك كه‌وتووین، ده‌وڵه‌تی كوردستان به ته‌واوی ده‌وڵه‌تێكی مه‌ده‌نی ده‌بێ و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی نابێت و به ته‌واوی ده‌وڵه‌تی پێكه‌وه‌ژیانی هه‌مووان ده‌بێ. پێڕه‌وانی هه‌ر ئاین و نه‌ته‌وه‌یه‌ك وه‌ك یه‌ك ڕێزیان لێ ده‌گیرێ، له‌سه‌ر ڕیفراندۆمیش ئه‌گه‌ر كورد جارێك بچێت بۆ ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی، ئێمه‌ی ئه‌رمه‌ن دووجار ده‌چین بۆ ڕیفراندۆم، چونكه ئێمه وای ده‌بینین ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌كی به‌هێزه بۆ كوردستانێكی به‌هێز و گه‌وره.
+ چۆن ده‌ڕواننه داهاتووی ده‌وڵه‌تی كوردستان؟
- دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌بێت به سه‌ره‌تای گۆڕانكاری له نه‌خشه‌ی ناوچه‌كه، وا ده‌كات له چاره‌كی داهاتووی ئه‌م سه‌ده‌یه ناوچه‌كه به ته‌واوی گۆڕانكاری به‌سه‌ردا بێ، ئه‌و بژاردانه‌ی باسی لێوه ده‌كرێن، له دامه‌زراندنی چوار ده‌وڵه‌ت له توركیا و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سووریا و ناوچه‌كه به ته‌واوی، به ڕژدی له‌لایه‌ن ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت، ئێمه له‌به‌ر ئه‌و جینۆسایده‌ی عوسمانییه‌كان و توركیا به‌سه‌ر ئێمه‌یان هێنا، به گرنگی ده‌زانین له 15 تا 20 ساڵی داهاتوو مافه‌كانی ئێمه‌یش زیاتر ده‌سته‌به‌ر ببن و به ته‌واوی ناوچه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه ڕه‌سه‌نه‌كان دابه‌ش ببێته‌وه. جگه له‌وه‌یش ڕیفراندۆم ته‌واو پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسییه و ئه‌مه یه‌كه‌م جاریشه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گه‌لێكی ناوچه‌كه به ویستی خۆی و دیموكراسییانه بڕیار له داهاتووی خۆی ده‌دا، پێشتر هه‌مووان به‌گوێره‌ی ڕێككه‌وتن و په‌یماننامه‌ی زلهێزه‌كان ده‌وڵه‌تیان دروست ده‌كرد، بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ بۆچوونی گه‌ل و خه‌ڵكی ناوچه‌كان.
بۆیه له‌و ناوچه‌یه كه هه‌مووان به گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ داگیركه‌ران دروست بوون، شتێكی ئه‌سته‌مه قبووڵكردنی، به‌ڵام له كۆتادا ده‌بێت به شتێكی ئاسایی و كێشه‌ی نابێ. له هه‌موو حاڵه‌ته‌كان ده‌وڵه‌ت به ئاسانی و بێ گرفت و بێ قوربانی و باجدان نابێ، شتی له‌و جۆره له مێژوو و له داهاتووش بوونی نییه، به‌دڵنیایییه‌وه ده‌بێ هه‌مووان تۆزێك ئه‌سته‌می و قورسی ببینین، به‌ڵام گرنگه پێكه‌وه سوور بین له‌سه‌ر ڕزگاربوون و گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی.
+ چۆن ده‌ڕواننه ئه‌و پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كتر قبوڵكردنه‌ی له نێوان پێكهاته‌كانی گه‌لی كوردستان هه‌یه؟
- پێكه‌وه‌ژیانی ته‌واوی پێكهاته ئاینی و نه‌ته‌وه‌یییه‌كان له كوردستان، ڕیشه‌یه‌كی قووڵ و مێژوویی هه‌یه، كاتێك توركیا 100 ساڵ پێش ئێسته ده‌ستی به جینۆسایدی ئه‌رمه‌نه‌كان كرد، ئێمه هاتینه زاخۆ پێكه‌وه‌ژیان له‌وێ هه‌بوو، به‌و هۆیه‌وه له‌وێ گیرساینه‌وه و تا ئێسته‌یش به ئاشتی و ته‌بایی پێكه‌وه ده‌ژین، بۆیه ئێمه شانازی به‌و پێكه‌وه‌ژیانه ده‌كه‌ین، له‌سه‌ر مافی نه‌ته‌وه‌یی موجامه‌له ناكرێ و بوونی نییه، چونكه ئه‌مه چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌یه‌كه، به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌وه‌ی ئێمه ئه‌زموونمان كردووه، له زاخۆ و دهۆك و ناوچه‌كانی تری كوردستان، پێكه‌وه‌ژیان و ته‌بایی و برایه‌تی و ئاشته‌وایی له نێوان پێكهاته‌كان زۆر به‌هێز و بێ وێنه‌یه.
+ گه‌ره‌نتی ژیانی ئه‌رمه‌نه‌كان و مافه‌كانیان له ده‌وڵه‌تی داهاتووی كوردستان كراوه؟
- به‌ڵێ به‌و شێوازه‌ی كاركردن و بیركردنه‌وه به‌رده‌وام بین، له‌سه‌ر ئه‌و پرۆتۆكۆله‌ی بڕیاری لێ دراوه، ئه‌وه گه‌ره‌نتی پێكه‌وه‌ژیانی زیاتر كراوه و مافمان پارێزراوه و زۆرباش و بێ كێشه‌یه، به‌ڵام نازانین له داهاتوویه‌كی دوور پرۆسه‌كه چۆن ده‌مێنێته‌وه.
+ وه‌ك گه‌لێك كه كوردیش هاوشێوه‌ی ئێوه جینۆساید كراوه، بۆچوونتان له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی وڵاتان له‌سه‌ر ڕیفراندۆمی كوردستان چییه؟
- دژایه‌تی وڵاتان به شتێكی زۆر سروشتی ده‌بینم، هه‌ر شتێكی نوێ كه دێته بوون، به ئاسایی قبووڵ ناكراێ، جگه‌له‌وه‌یش كه‌س نایه‌وێ ببێت به هۆكار و به‌رپرسی یه‌كه‌می دابه‌شبوونی عێراق، چونكه هه‌مووان ترسیان هه‌یه كه ئه‌گه‌ر دابه‌شبوونی عێراق له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان نه‌بێ و مه‌ترسییان بۆ دروست بكات، ئه‌وكات چی؟
ئێمه ده‌مانه‌وێ دوای ئه‌وه‌ی ڕیفراندۆممان كرد، هه‌موو ده‌وڵه‌تێك ڕاسته‌وخۆ ددانمان پێدا بنێم، له سیاسه‌تدا شتی له‌و جۆره نییه و نابێ په‌له بكه‌ین، ئه‌نجامی ڕیفراندۆم كاتێك به فه‌رمی ڕاده‌گه‌یه‌نرێ زۆر باش بێت، ئه‌وا گه‌لی كوردستان دۆستی یه‌كجار زۆره، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌نجامه‌كه‌یش زۆر باش نه‌بێ، دۆستمان كه‌مه، واته زۆرینه‌ی دۆسته‌كانی گه‌لی كوردستان له‌گه‌ل ئه‌وه‌دان ئه‌نجامی ڕیفراندۆمه‌كه زۆر باش و ئه‌رێنی بێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش گه‌لی كوردستان خۆی ده‌وڵه‌ت دروست ده‌كات و ده‌بێ ئیراده‌ی هه‌بێت و متمانه‌ی به‌خۆی بێ، هیچ كه‌س نایه‌ت بڵێ هه‌ڵسن ببن به ده‌وڵه‌ت.
+ بۆچوونی ئه‌رمه‌نه‌كان له‌سه‌ر عێراقی ئێسته چۆنه؟ ئایا شوێنی پێكه‌وه‌ژیانی هه‌مووانه؟
- شكاندنی ده‌ستوور و یاسا و مافی هه‌مووان له عێراق بووه‌ته شتێكی زۆر ئاسایی، جگه‌له‌وه‌یش حكوومه‌تی عێراق هیچ بنه‌مایه‌كی دیموكراسی و دامه‌زراوه‌یی تێدا نییه، ته‌ماشای هێزه ته‌ناهییه‌كانی عێراق بكه، هه‌ریه‌كه و به جۆرێك بڕیار ده‌دا و بیر ده‌كاته‌وه، ئێمه ده‌ڵێین نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی عێراقیش به‌و شێوه‌یه‌یه و ئه‌وه هۆكار بوو كه ڕیفراندۆممان ئه‌نجام دا، جگه له‌وانه‌یش، ڕیفراندۆم و دیاریكردنی مافی چاره‌ی خۆنووسین مافی هه‌ر گه‌لێكه و بۆ هه‌مووان ڕه‌وایه پێڕه‌وی بكه‌ن.
+ تا چه‌ند پێوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ وڵاتی ئه‌رمینیا هه‌یه و ئه‌رمینیا پشتیوانی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كات؟
- من تا 23ی ئه‌م مانگه له ئه‌رمینیا بووم، گه‌ڕێكی سه‌ردانی به‌رپرسانی باڵای ئه‌رمینیام هه‌بوو، پێمانگوتن ئه‌رمه‌ن له كوردستان هه‌ن و كوردستان ڕیفراندۆم ئه‌نجام ده‌دا و په‌رتووكێكیشیمان پێ دان كه باس له بوونی ئه‌رمه‌نه‌كان له كوردستان ده‌كات.
ئه‌رمینیا به سروشتی سه‌یری پرۆسه‌كه ده‌كات و له‌گه‌ڵ وڵاتان ده‌بێ له پشتیوانیكردنی كوردستان، چونكه جگه‌له‌وه‌ی گه‌لی كوردستان به مافی خۆی ده‌گات، ئه‌رمینیا سوودیشی لێ ده‌بینێ، چونكه ئێسته ئه‌رمینیا له‌لایه‌ن هه‌ندێ وڵاته‌وه وه‌ك هه‌رێمێكی سه‌ربه ئازه‌ربایجان هه‌ژمار ده‌كرێ، بۆیه شتێكی سروشتییه ئه‌گه‌ر كوردستان ده‌وڵه‌ت ڕابگه‌یه‌نێ، هه‌ڵوێستی ئه‌رمینیا ئه‌رێنی ده‌بێ، من ناتوانم به‌ناوی حكوومه‌تی ئه‌رمینیا قسه بكه‌م، به‌ڵام به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یزانین، هیچ كێشه‌یه‌ك له‌وباره‌وه نابێ.
+ ئه‌رمه‌نه‌كان له ئه‌مه‌ریكا و وڵاتان لۆبی باشیان هه‌یه، تا چه‌ند ئێوه لۆبی ئه‌رمه‌نه‌كانتان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كوردستان به‌كار هێناوه؟
- له ڕاستیدا لۆبی كوردستان ڕێك نه‌خراوه و حكوومه‌ت ئێمه‌ی سه‌رپشك نه‌كردووه تا كارێكی له‌و شێوه‌یه بكه‌ین، چونكه ئێمه ناتوانین له‌گه‌ڵ هیچ گرووپێكی لۆبی قسه بكه‌ین و هانیان بده‌ین به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی حكوومه‌تی كوردستان. واته ئه‌مه به‌هۆی لاوازیی حكوومه‌ته‌وه‌یه نه‌ك ئێمه.