جیم كێری ئه‌كته‌ری ناوداری ئه‌مه‌ریكی، وێنه‌ی نوێی به میدیاكاندا بڵاو بووه‌ته‌وه و هه‌وادارێكی زۆر سه‌رسوڕمانی خۆیان بۆ گۆڕانكاری له ناكاوی رووخساری ئه‌و ئه‌كته‌ره ده‌ربڕی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر جیم كێری دابڕابوو له كاری هونه‌ری و هه‌وادارانی نیگه‌ران بووبوون، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی كه گه‌ڕایه‌وه هه‌واڵێكی خۆش بوو بۆیان.
له چاوپێكه‌ونێكیدا له‌گه‌ڵ مه‌گه‌زینی W، ئه‌كته‌ره ئه‌مه‌ریكییه‌كه له‌باره‌ی ژیانی چه‌ندان پرسیاری ئاراسته كرا و كۆمه‌ڵێك ورده‌كاری سه‌رنجڕاكیشی خسته ڕوو، جیم كێری ئاشكرای كرد كه ئێسته سه‌رقاڵی هونه‌ری شێوه‌كارییه و زۆربه‌ی كات و وزه‌ی له‌وه‌دا به‌كار ده‌هێنێت.
جیم ماوه‌یه‌كی زۆره له كاری فیلم و سینه‌ما دوور كه‌وتووه‌ته‌وه و له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تیش چالاكی زۆر كه‌م بووه‌ته‌وه، هه‌وادارێكی زۆر پاش ماوه‌یه‌كی درێژ له ده‌رنه‌كه‌وتنی، سه‌رسامی خۆیان ده‌ربڕی كه ئه‌كته‌ره‌كه له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ند شێوه‌ی گۆڕاوه.
جیم كێری ته‌مه‌ن 55 ساڵ، یه‌كێكه له ئه‌كته‌ره به‌توانا و ناوداره‌كانی هۆڵیوود و له چه‌ندان فیلمی سه‌ركه‌وتوودا رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بووه، له‌وانه The Mask و Dumb and Dumber. ناوبراو چه‌ندان خه‌ڵاتی گرنگیشی به ده‌ست هێناوه، دیارترینیان خه‌ڵاتی گۆڵدن گڵۆبه.