سیبل جان عاشقى كوڕێكى عه‌ره‌ب ده‌بێت

سیبل جان وه‌ك دادوەرێكى بەرنامەی زەڤۆیسی تورکیا بەرانبەر دەنگی کوڕە قۆزێکی عەرەبی به‌ڕه‌گه‌ز جەزائیرى لە میانەی بەرنامەکەدا خۆی پێناگیرێت و دەست دەکات بەسەما بۆی و دەچێتە لای گەنجەکە و هاوار ده‌كا‌ت گیانه‌كه‌م و سەماکەی بەردەوام دەکات و ڤیدیۆیەکەش تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا گیر دەکات.

سبیل جان یه‌كێكه ‌له ‌ناودارترین هونه‌رمه‌نده‌كانی توركیا و خاوه‌نی جوانییه‌كی سه‌رنجڕاكێش و ده‌نگێكی خۆشه‌، له ‌هه‌مان كاتدا ئه‌كته‌رێكی ناسراوی نێو فیلم و دراماكانی توركیایه‌، ئه‌م خانمه ‌له ‌ساڵی 1970 له ‌دایك بووه‌، دوو جار ژیانی هاوسه‌رگیری پێکهێناوە ‌وهه‌ردوو جاره‌كه‌ش جیابووه‌ته‌وه‌.

سبیل جان سه‌ره‌تا وه‌ك سه‌ماكار ده‌ستی به‌كاری هونه‌ری كردووه‌، له ‌ته‌مه‌نی 14 ساڵیدا بۆ یه‌كه‌م جار ده‌ستی به‌گۆرانی وتن كردووه‌، بۆ یه‌كه‌م جاریش له ‌ساڵی 1987 یه‌كه‌م ئه‌لبوومی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، دوو جارهاوسه‌رگیری كردووه ‌خاوه‌نی دوو كوڕ و كچێكه ‌و تا ئێسته ‌زیاتر له‌  20 ئه‌لبوومه ‌هه‌یه ‌و ێڕای به‌شداری له‌ چه‌ندین فیلم و دراما، كه ‌دیارترینیان درامای "بێریڤان" بوو.

ماوه‌یه‌كه ‌زۆرترین كات له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی ناوداری جیهانی ئیبراهیم تاتڵیسێس ده‌رده‌كه‌وێت و له ‌میدیاكانی توركیا به‌خۆشه‌ویسته ‌نوێیه‌كه‌ی ئه‌و ناوی ده‌به‌ن.



وشە - محەمەد میران


PM:11:33:01/10/2017




ئه‌م بابه‌ته 54320 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌