له شاری برۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا و له چوارچێوه‌ی هه‌فته‌ی ڕۆشنبیری و هونه‌ریی كوردستاندا، گوندێكی بچووكی كوردی به هاوكاریی شاره‌وانیی برۆكسل و ڕێكخراوه كوردی و ئه‌رمه‌نییه‌كان كرایه‌وه، تیایدا به 50 هه‌زار پارچه به‌ردی بچووك چه‌ندان نموونه‌ی شوێنه‌واره‌كانی كوردستان دروست كراون و نمایش كراون.
ئاژانسی هه‌واڵی فوارت بڵاوی كرده‌وه، هه‌فته‌ی ڕۆشنبیری و هونه‌ریی كوردستان له برۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا به هاوكاریی ئینستیوتی كورد له به‌لجیكا، كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان، فیدراسیۆنی ڕێكخراوه كوردستانییه‌كانی به‌لجیكا، كۆمیته‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌رمه‌نییه‌كانی به‌لجیكا ڕێك خرا.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، به هاوكاریی شاره‌وانیی به‌لجیكا له گۆڕه‌پانی سپانی له نزیك گراند پاڵاس، گوندێكی بچووكی كوردی دروست كراوه و شوێنه‌واره مێژوویییه‌كانی كوردستانی تێدا نمایش كراون، ئه‌وه‌ش وای كردووه كه گۆڕه‌پانی سپانی بگۆڕێت بۆ مۆزه‌خانه‌یه‌كی كراوه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، له گۆڕه‌پانی سپانیدا ده‌یان نموونه‌ی شوێنه‌واری مێژوویی وه‌ك كۆشكی ئیسحاق پاشا، حه‌سكێف، سووری ئامه‌د، پردی مه‌لابادی، لالش، په‌رستگه‌ی سووریانییه‌كان، مناره‌ی چوار لنگ دروست كراون و خراونه‌ته به‌رچاوی سه‌ردانكاران.
باسی ئه‌وه‌ش كراوه، چالاكییه‌كانی هه‌فته‌ی ڕۆشنبیری و هونه‌ریی كوردستان له‌سه‌ر له به‌یانیی به هه‌ڵپه‌ڕكێ، شانۆ، پێشكه‌شكردنی موزیك و كۆنسێرتی هونه‌رمه‌ندانی كورد ده‌ستی به كاره‌كانی كردووه و تا ئێسته سه‌دان كه‌س سه‌ردانی گونده‌كه و رێوڕه‌سمه‌كه‌یان كردووه.