"نه‌وید كه‌ریم" خه‌ڵكی شاری شنۆیه له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه ته‌مه‌نی ته‌نیا 17 ساڵه، ماوه‌ی دوو ساڵه سه‌رقاڵی پڕۆژه‌یه‌كی دامه‌زراندنی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی یه و ئێسته ته‌نیا چه‌ند ڕۆژێكی ماوه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی پڕۆژه نوێیه‌كه‌ی، ئه‌و به‌م شێوه‌یه ده‌بێته یه‌كه‌م پڕۆگرامسازی كورد كه بتوانێت تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی جیهانی دابمه‌زرێنێت و په‌ری پێ بدات.
نزیكه‌ی دوو ساڵ ده‌بێت كاری له‌سه‌ر ئه‌م پڕۆژه‌یه كردووه، ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ی بۆ دروست بوو كاتێك بینیوویه‌تی گه‌لانی فارس و تورك و عه‌ره‌ب، هه‌موویان به‌رنامه‌یه‌ك یان تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه و به‌كاری دێنن، ئه‌وه‌ش بۆئه‌وه‌ی بۆیان بیسه‌لمێنێت گه‌لی كوردیش هیچی له‌وان كه‌مترین نییه و كه‌سانی پسپۆڕ و زیره‌كیشیان تێدایه، بۆیه هه‌ڵده‌ستێت به ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره.
نه‌وید كه‌ریم له واڵی تایبه‌تی خۆیی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیوویه‌تی: " بۆچی هه‌مووان سه‌ربه‌خۆن و له به‌رنامه‌ی خۆیان كه‌ڵك وه‌رده‌گرن ته‌نیا ئێمه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد نه‌بێت، وه‌ك كورد سوود له هه‌موو به‌رنامه‌كانی ئه‌وان وه‌رده‌گرین و پڕۆگرامێك نییه تایبه‌ت بێت به خۆمان، جگه له‌وه‌ی له‌ناو پڕۆگرامه‌كانیشیاندا ته‌واوی مافی ئێمه‌یان خواردووه و به پیته‌كانی زمانی ئه‌وانیش ده‌نووسین، خه‌ممه كه ده‌بینین ئێسته پیته ئینگلیزیه‌كان بووه‌ته زمانی نوسینی هه‌موومان و شوێنی پیت و نووسینی خۆمانی گرتووه‌ته‌وه".
ئه‌م پڕۆگرامه ناوی (كورد گرام)ه كه له سه‌رجه‌م به‌رنامه‌كانی ئه‌ندرۆید و گووگڵ پله‌ی و ئه‌پ ستۆریه‌وه داده‌به‌زێنرێت، به‌ڵام به‌شێوه‌ی كارت ده‌كرێته‌وه كه له ته‌واوی مۆڵ و بازاره‌كان داده‌نرێت كاتێك به‌رنامه‌كه ده‌ست به‌كار ده‌بێت، ته‌نیا یه‌كجار ده‌یكڕیت به نرخی دوو دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ، داهاته‌كه‌شی هه‌ر بۆ تێچوونی پڕۆژه‌كه به‌كارده‌هێنرێته‌وه.
تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردگرام بڕیاره زمانی سه‌ره‌كی زاراوه‌ی كوردی سۆرانی و كرمانجی ده‌بێت، جگه له‌وه‌ی سه‌رجه‌م زمانه سه‌ره‌كییه‌كانی جیهانی له‌سه‌ر ده‌بێت وه‌ك ئینگلیزی و عه‌ره‌بی، به‌ڵام تۆڕێكی جیایه له سه‌رجه‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی تر هاوكات لكێنراوه و گرێدراوه به تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی جیهانی تێلیگرامه‌وه، واتا ئه‌و كه‌سانه‌ی تێلیگرام به‌كارده‌هێنن و ئه‌كاونتایان هه‌یه له‌و تۆڕه، ده‌توانن به ئاسانی له هه‌ردوو به‌رنامه‌كه كاربكه‌ن.
به پێی قسه‌كانی نه‌وید كه‌ریم بێت كه ئاماژه‌ی پێداوه پڕۆگرامه دروستكراوه كه ته‌واو سه‌ربه‌خۆیه و هیچ شوێنێكی كۆپی نه‌كراوه.