مۆنیكا بیلوچی ئه‌كته‌ری ناسراوی جیهانی كه به‌شداری له فیلمێكی به‌هه‌مه‌نی قوبانی ده‌رهێنه‌ری ناسراوی كورد كردووه، له‌ناو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، له‌و فیلمه‌دا گرته‌ی سێكسی تێدا تۆمار كراوه.
ئازه‌ر قوبادی كه له ستافی فیلمه‌كه‌دا بووه و خوشكی به‌هه‌منی قوبادییه، به "وشه"ی گوت فیلمى وه‌رزى كه‌ركه‌ده‌ن (Rhino Season) چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌رهه‌م هاتووه و خاوه‌نی ناوبانگێكى زۆره له دنیادا و ده‌یان خه‌ڵاتی وه‌رگرتووه، هیچ گرته‌یه‌كی سێكسی تێدا نییه و چیرۆكه‌كه هه‌رگیز بابه‌تی له‌و جۆره‌ی نه‌خستووه‌ته ڕوو.
قوبادی ده‌ڵێ، شه‌رمه بۆ میدیاى كوردى هه‌واڵى له‌و شێوه‌یه بڵاو ده‌كاته‌وه بۆ زیادكردنى خوێنه‌ره له‌سه‌ر حیسابی كه‌سانى تر، ئه‌و فیلمه و به‌همه‌ن و مۆنیكا و ئارشى به‌ناوبانگى فارسى به‌یه‌كه‌وه چوون بۆ به‌شداریكردن له‌فیستیڤاڵى كان و چه‌ندان فیستیڤاڵى تر.
ئه‌و فیلمه پێنچه‌مین فیلمى ده‌رهێنه‌رى ناوبراوه كه تێیدا مۆنیكا بیلۆچى ڕۆڵی تێدا بینیوه و له‌لایه‌ن كۆمپانیاى "مژ فیلم" له ئاستى دنیادا بڵاو كراوه‌ته‌وه.
وشه/ شاخه‌وان شێخانى