بازاڕی ئه‌لیكترۆنیی ئه‌مازۆن توانی له كێبڕكێی ئامێری سپیكه‌ری ناو ماڵ، پێشی كۆمپانیای گووگڵ بداته‌وه و به‌رهه‌مه‌كه‌ی ببێته پڕفرۆشترینی دنیا.
به‌پێی دوایین ئامار كه كۆمپانیای Strategy Analytics ئاماده‌ی كردووه، سپیكه‌ری "ئه‌لێكسا" كه به‌رهه‌می كۆمپانیای بازاڕی ئه‌لیكترۆنیی ئه‌مازۆنه، توانیویه‌تی پێشی سپیكه‌ری گووگڵ بداته‌وه.
پێشبینی ده‌كرێ، فرۆشی سپیكه‌ره‌كه‌ی ئه‌مازۆن ته‌نیا له سێ مانگی ڕابردوودا، گه‌یشتبێته 12 ملیۆن دانه و كۆی گشتی ئه‌مساڵیان نزیكی 25 ملیۆن فرۆشراو بووبێته‌وه.
پێشبینی ده‌كرێ، ئه‌وه‌ی گووگڵ به‌رهه‌می هێناوه، كۆی فرۆشه‌كه‌ی له 24٪ تێپه‌ڕی نه‌كردبێت، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه هه‌ریه‌ك له ئه‌پڵ و سامسۆنگ هاتوونه‌ته ناو ڕكابه‌رییه‌كه‌وه و چاوه‌ڕێ ده‌كرێ له ساڵی داهاتوودا ڕكابه‌ری ئه‌و به‌رهه‌مه زیاد بكات.
كۆمپانیاكه‌ی ئه‌م داتایانه‌ی ڕێكخستووه، پێی وا نییه كه ئه‌پڵ و سامسۆنگ بتوانن ڕكابه‌ری بكه‌ن، به‌ڵكو ئه‌و وای بۆ ده‌چێ، تا ساڵی 2020 ڕكابه‌رییه‌كان ته‌نیا له نێوان ئه‌مازۆن و گووگڵی ئه‌مه‌ریكی و بایدۆی چینی بێت.