سه‌عد حه‌دیسی گوته‌بێژى فه‌رمى حكوومه‌تى عێراق راى ده‌گه‌یه‌نێت، حكوومه‌تى عێراق ئاماده نییه له‌سه‌ر ریفراندۆم گفتوگۆ له‌گه‌ڵ شاندى هه‌رێمى كوردستان بكات، به‌ڵام له‌سه‌ر كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان گفتوگۆ ده‌كرێت. ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه وه‌ك لایه‌نى حكوومى پێشوازى له شاندى هه‌رێمى كوردستان ناكرێت، به‌ڵام هێزه سیاسییه‌كان كۆده‌بنه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌و هۆیه‌وه كه هه‌رێمى كوردستان به‌بێ ره‌زامه‌ندى حكوومه‌تى عێراق ریفراندۆمى ئه‌نجام داوه.
* دواى ریفراندۆم، تا ئێسته حكوومه‌تى عێراق له‌سه‌ر ئه‌و پرسه كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجام داوه و راى حكوومه‌تى عێراقی چییه؟
له دوا كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران، گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و پرسه كرا كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ریفراندۆمى ئه‌نجام داوه بێ ره‌زامه‌ندی حكوومه‌تى عێراق. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا حكوومه‌تى عێراق دووپاتى له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى خۆى كرده‌وه كه ریفراندۆمى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستووری نییه و شه‌رعیه‌تى نییه، دان به ئه‌نجامه‌كه‌شیدا نانێین و مامه‌ڵه‌شی له‌گه‌ڵ ناكه‌ین و پابه‌ندیش نابین پێیه‌وه.
له‌باره‌ی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، پێش ریفراندۆم زۆر دووپات‌مان له‌سه‌ر دیالۆگ و گفتوگۆ كرده‌وه و رۆژانه ئه‌و هه‌ڵوێسته‌مان دووباره كردووه‌ته‌وه كه به‌غدا ئاماده‌یه كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكات، ئێسته‌ش ئه‌و ده‌رگه‌یه كراوه‌یه، به‌ڵام حكوومه‌تى عێراق پێداگیره له‌سه‌ر پاراستنى یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق به‌گوێره‌ى ده‌ستوور و ماده‌ى یه‌ك و 109 و 110ى ده‌ستوور، هه‌روه‌ها بڕیاری دادگای ئیتحادی هه‌یه كه ده‌بێت پێیه‌وه پابه‌ند بین، جگه له‌مه‌ش په‌رله‌مان رێپێدانی به حكوومه‌ت داوه بۆ گرتنه‌به‌ری رێوشوێن به‌رامبه‌ر به هه‌رێمى كوردستان و له‌م چوارچێوه‌یه‌ش كۆمه‌ڵێك بڕیار ده‌رچووه، ئه‌و بڕیارانه‌ش جێبه‌جێ ده‌كرێن، به‌ڵام پێویستى به كات هه‌یه.
* كه‌واته حكوومه‌تى عێراق ئاماده نییه پێشوازی له شاندی كوردستانى بكات له‌سه‌ر پرسی ئه‌نجامی ریفراندۆم، به‌ڵام له‌سه‌ر كێشه هه‌ڵپه‌سێراوه‌كان ئاماده‌ن گفتوگۆ بكه‌ن؟
له‌باره‌ی ئه‌نجامی ریفراندۆم وه‌ك باسم كرد گفتوگۆى له‌سه‌ر ناكه‌ین، به‌ڵام گفتوگۆ له‌سه‌ر كێشه‌كانی نێوان حكوومه‌تى عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێم، ئه‌وا به پێى ده‌ستوور گفتوگۆی راشكاوانه ئه‌نجام ده‌ده‌ین به‌و مه‌رجه‌ى دان به یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق بنرێت و له‌ژێر چه‌تری ده‌ستوور گفتوگۆ ده‌كرێت و ده‌بێت پابه‌ندی ئه‌نجامه‌كه‌ی ببین. هه‌روه‌ها ده‌بێت دان به ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تى ئیتیحادی بنرێت له كوردستان له پرسی دۆسیه سه‌روه‌رییه‌كان وه‌ك مه‌رزه بازرگانییه‌كانى سه‌ر سنوور و هه‌نارده‌ى نه‌وتی كه‌ركووك و ئه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستانیش. ئه‌گه‌ر شانده‌كه سه‌ردانى لایه‌نه سیاسییه‌كان بكات ئه‌و شتێكى ئاسایییه و حكوومه‌تى عێراق پێوه‌ندی پێوه نییه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراق ئه‌و پێوه‌رانه هه‌یه كه باسم كرد.
* به‌غدا داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجامى ریفراندۆم ده‌كات، له كاتێكدا له مێژووى نوێ‌دا هیچ وڵاتێك نییه ریفراندۆمى ئه‌نجام دابێت و له ئه‌نجامه‌كه‌ى پاشگه‌ز ببێته‌وه. له كاتێكدا سه‌ركردایه‌تیى كوردستان پێداگیرن له‌سه‌ر پابه‌ندبوونیان به ئه‌نجامه‌كه‌ى و به‌غدا ره‌تى بكاته‌وه، به راى حكوومه‌تى عێراق چاره‌سه‌ر چییه؟
سه‌عد حه‌دیسی: ئێمه پێوه‌ندیمان به دنیا نییه كه ریفراندۆم كراوه و ره‌ت نه‌كرابێته‌وه، به‌ڵكو ئێمه كار به پێى ده‌ستوور ده‌كه‌ین كه هه‌رێمى كوردستان ده‌سه‌ڵاتى ئه‌نجامدانى ریفراندۆمى نییه بۆ جیاكردنه‌وه‌ى به‌شێك له خاكه‌كه‌ى. ته‌نانه‌ت له یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش هیچ سه‌نه‌دێكى یاسایی نییه كه كوردستان پشتى پێ ببه‌ستێت. ئه‌مه‌ش وای كرد نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و وڵاتانى دراوسێى عێراق، یه‌كێتیى ئه‌وروپا، ئه‌مه‌ریكا و ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تى و كۆمكاری عه‌ره‌بیش، دژى ئه‌نجامدانى ریفراندۆم به‌یاننامه‌یان ده‌ركرد و له‌گه‌ڵ یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق بوون. خۆ ئه‌گه‌ر یه‌ك سه‌نه‌دی یاسایی نێوده‌وڵه‌تى هه‌بووایه و رێى به كوردستان بدایه ریفراندۆم بكات، ئه‌وا ئه‌و وڵاتانه ئاماژه‌یان پێ ده‌دا. هاوشێوه‌ى كوردستان له كه‌تالۆنیا ریفراندۆم ئه‌نجام درا و حكوومه‌تى ئیسپانیا ئه‌نجامه‌كه‌ى ره‌ت كرده‌وه و یه‌كێتیى ئه‌وروپاش دانى پێدا نه‌ناوه.
* په‌رله‌مان و حكوومه‌تى عێراق ده‌ڵێ بڕیاره‌كانى ده‌ركراوه دژى خه‌ڵكى كوردستان نییه، به‌ڵام ریفراندۆم خه‌ڵك ده‌نگی بۆ داوه, كه‌واته بۆچى حكوومه‌ت و په‌رله‌مانى عێراق رێز له راى خه‌ڵكى كوردستان ناگرن؟
هاووڵاتییانى كوردستان به‌شێكن له هاووڵاتییانى عێراق به پێى ده‌ستوور، وه‌ك هه‌ر هاووڵاتییه‌كى عێراقی ماف و ئه‌ركیان هه‌یه. بۆیه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نامانه‌وێت زیان له هاووڵاتییانى كوردستان بده‌ین و ئه‌و بڕیارانه‌شی ده‌رچوونه مه‌به‌ست لێى گوشار و گه‌مارۆ خستنه‌سه‌ر خه‌ڵكى كوردستان نییه، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه گه‌شته ئاسمانییه ناخۆیییه‌كانمان به رووى كوردستان به كراوه‌یی هێشته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌روازه‌كانى نێوان عێراق و هه‌رێمى كوردستانیش كراونه‌ته‌وه، به‌ڵام بیرت ده‌خه‌مه‌وه كه ئێمه پابه‌ندین به ده‌ستوور، ده‌ستووریش ئه‌مه‌مان لێ داوا ده‌كات.
هه‌ر به‌پێى ده‌ستووره داوا ده‌كه‌ین هه‌نارده‌ى نه‌وتى كوردستان و ده‌روازه سنوورییه‌كانی كوردستان بخرێته ژێر كۆنتڕۆڵی حكوومه‌تى عێراقی كه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته دراوه به حكوومه‌تى ئیتیحادی.
* به‌ڵام كوردستان ده‌ڵێ له ئه‌نجامى ریفراندۆم پاشگه‌ز نابینه‌وه، كه‌واته چاره‌سه‌ر چییه؟
سه‌عد حه‌دیسی: چاره‌سه‌ر به دیدى حكوومه‌تى عێراق ئه‌وه‌یه كه هه‌رێمى كوردستان له هه‌نگاوى ریفراندۆم پاشگه‌ز ببێته‌وه، تا ئه‌مه‌ش نه‌كرێت هیچ دانوستاندێك له نێوان حكوومه‌تى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجام نادرێت.
* به‌ڵام ئێسته قسه له‌سه‌ر كۆنفیدڕاڵییه؟
نازانم ئه‌و قسه‌یه له كوێوه هاتووه، راى حكوومه‌تى عێراق روون و ئاشكرایه، چونكه كۆنفیدڕاڵی به ماناى یه‌كگرتنى دوو ده‌وڵه‌ت دێت، به‌ڵام عێراق یه‌ك وڵاته چۆن ئه‌و سیسته‌مه له‌سه‌ری جێبه‌جێ ده‌كرێت؟ بۆیه شتى وا نییه و ئه‌وانه‌ى ئه‌و قسه‌شیان كردووه بۆچوونى خۆیانه.