تابلۆی نیگاركێشی به‌ناوبانگی سه‌رده‌می ڕینێسانس، لیۆناردۆ داڤنچی "مۆنالیزای پیاو"، له مۆزه‌خانه‌یه‌كی تایبه‌تی فڕۆشتندا جارێكی تر نمایشی ده‌كه‌نه‌وه.
تابلۆی "مۆنالیزای پیاو"ی "داڤینچی" به نرخی 100 ملیۆن دۆلار له زیاد كردنێكی ئاشكرادا خستووه‌ته‌وه به‌ر چاوی كڕیاران و بۆماوه‌ی 16 ڕۆژ له مۆزه‌خانه‌یه‌كی تایبه‌ت نمایش ده‌كرێت.
تابلۆكه كه باس له حه‌زره‌تی عیسا ده‌كات له بڕیاره دوای فڕۆشتنیشی به‌شداری پێ بكرێت بۆ یه‌كه‌مجار له پێشانگه‌كانی:(هۆنگ كۆنگ، سان فرانسیسكۆ، له‌نده‌ن، نیویۆرك)، و نمایش بكرێت.
تابلۆكه به تاكه تابلۆی هه‌مه‌چه‌شنی تایبه‌تی داڤینچی داده‌نرێت، هه‌روه‌ها تابلۆكه به گه‌وره‌ترین دۆزینه‌وه‌ی نوێی هونه‌ری سه‌ده‌ی 21 له قه‌ڵه‌م ده‌درێت. تابلۆكه به شێوه‌یه‌كی چڕ له‌لایه‌ن تیمێكی تایبه‌تی پاسه‌وانی 13 كه‌سی ده‌پارێزرێت.
لیۆناردۆ دی سێر پیێرۆ داڤینچی،: (ماتماتیكزان، ئه‌ندازیار، پسپۆڕی له‌ش شیكردنه‌وه، وێنه‌كێش، په‌یكه‌رتاش، بیناساز، گیاناس، مۆزیكزان و نووسه‌ری به‌ناوبانگه)، خه‌ڵكی ئیتاڵی له 15ی نیسانی ساڵی 1452 ی زایینی له‌دایك بووه و له 2ی ئایاری ساڵی 1519 كۆچی دوایی كردووه.
لێوناردۆ زیاتر وه‌ك نموونه‌ی سه‌ره‌تایی بنیامی ڕێنێسانس ده‌ناسێنرێ، هه‌روه‌ها به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین وێنه‌كێشه‌كان ده‌ناسرێت.