کتێبخانەی نیشتمانی چین، یەکێکە لە
گەورەترین کتێبخانەکانی ئاسیا و ٢٦ ملیۆن کتێبی جۆراوجۆر لەخۆ دەگرێت. هەروەها
ئەوە پیشان دەدات، کە باڵاخانەیەکی قەبەیە و سێ نهۆمی لەژێر زەمین هەیە و ١٩ نهۆمی
تریشی بۆ دروست کراوە.
لەم کتێبخانە مەزنەدا، سێ هەزار و ٥٠٠
پارچە ئێسکی نەخشێنراو و نووسراوی هێڵی هێرۆغلێفی تێدا پارێزراوە، زیاتر لە شەش
ملیۆن کتێبی کلاسیکی و زیاتر لە هەزار بەرگی کتێبی کەلەپووری دونهوانگ (ژمارەکەی،
ئەو ژمارەیە، کە لە سێ بەشی کۆی گشتی کتێبەکانی چینە.)
هەروەها بۆ ١٢ ملیۆن دانەی کتێب و
گۆڤار و دەیان کتێبی ڕێزمان و زانیاری ئەلیکترۆنی تێدایە و کە هەمیشە کتێبە
ئەلیکترۆنییەکان ڕوو لە نوێبوونەوەن.
لە ساڵی ١٩٠٩دا، دروست کرا و لە ساڵی
١٩١٦دا، دەستی بە پێشوازی کتێب وەرگرتن کرد. ئێستە ڕووبەی بنکەکەی ٢٤٠ هەزار مەتری
چوارگۆشەیە، ڕیزبەندی سێیەمی گەورەترین کتێبخانەکانی جیهانی گرتووە، تایبەت لە
ڕووی ڕووبەرەوە.
سەرچاوە/
ساسە سپۆت