ژیان و فیکری سیاسیی جۆرج ئۆرێل

:: AM:12:02:17/10/2017 ‌

ئەریک ئاسەر بلێر ناسراو بە "جۆرج ئۆرێل" لە ٢٥ی ئاداری ساڵی ١٩٠٣دا، لە گوندی مۆنتەهاری لە ناوچەی بونجابی وڵاتی هیندستان، لە دایک بووە. ئەو لە خێزانێکی ناوەند لە دایک بووە. جۆرج ئۆرێل ئەو ناوەیە، کە بەهۆیەوە بەناوبانگ بوو. ئەو نووسەر و ڕۆماننووس و ڕۆژنامەنووسێکی بە ڕەگەز هیندیبوو، بەڵام ڕەگەزنامەی بەریتانی هەبوو.

کاری ئەو زەقکردنەوەی تێگەیشتن و زیرەکی و نەڕژانی خوێن و ئاگەدارکردنەوەی نەبوونی دادپەروەری کۆمەڵایەتی و ئۆپۆزیسیۆنی دەسەڵات و بڕوای بە سۆسیالیزمی دیموکراتی هەبوو. سەتەی بیستەم بە باشترین و بەنرخترین سەتەی ئینگلیزی حیساو دەکرێت. جۆرج ئۆرێل کاری لە ڕەخنەی ئەدەبی و شیعری خەیاڵی و ڕۆژنامەگەریی ململانێ کردووە.

لە ساڵی ١٩٤٩ زاینیدا، زۆرترین کاری لەسەر ڕۆمانی "١٩٨٤" کردووە، کە لە هەمان ساڵ نووسیویەتی. هەروەها ڕۆمانی "مەزرای ئاژەڵان" کە لە ساڵی ١٩٤٥دا نووسی. هەردوو ڕۆمانی، پڕفرۆشترین ڕۆمان بوون لە سەتەی ٢١دا. کتێبێکی بۆ کەتەلۆنیا نووسی لە ساڵی ١٩٣٨دا، کە ئەو کتێبە دڵنیایی ئاستی شارەزایی ئەو بوو، لە شەڕی خەڵکی ئیسپانیادا. بەوە بەناوبانگ بوو، کە دەستێکی باڵای هەبوو لە نووسینی وتاری نایابی سیاسی و ئەدەبی و زمانەوانی و ڕۆشنبیریدا.

لە ساڵی ٢٠٠٨دا، ماڵپەڕی تایمز خستییە ناو پلەبەندی ژمارە دووی لیستی "٥٠ گەورەترین نووسەری بەریتانی لە ساڵانی ١٩٤٥دا." کاریگەریی کارەکانی بەردەوام لەسەر ڕۆشنبیریی سیاسی و چەمکی ئۆرێلی، کە حکوومەتەکان پێڕەوی دەکەن و چووەتە ناو ڕۆشنبیریی کۆمەڵایەتییەوە؛ وەک کۆمەڵە وشەیەک، کە دووبارە دەبوونەوە، برا گەورە، بیری داخراو، شەڕی سارد، ستەمی بیر و پۆلیسی فیکر.

كێڵگه‌ی ئاژه‌ڵان ناوی ئه‌و چیرۆكه‌یه‌ كه‌ نووسه‌ری به‌ ناوبانگ جۆرج ئۆرێل نووسیویه‌تی ناوه‌رۆكی ڕۆمانه‌كه‌ باس له‌ كۆمه‌ڵێك ئاژه‌ڵ ده‌كات، كه‌ شۆرش دژ به‌ نادادی مرۆڤایه‌تی ده‌كه‌ن دوای شۆرش خۆیان دێنه‌ سه‌ر حووكم سه‌یر و سه‌مه‌ره‌كانی ئه‌م چیرۆكه‌ له‌وه‌دایه‌ ئەگه‌ر یه‌ك جار بیخوێنیته‌وه‌ دوایی هه‌موو ڕووداوی ناو چیرۆكه‌كه‌ له‌ ژیانی ئاسایی مرۆڤایەتیدا، بە دی ئه‌كرێت. له‌ كاتی ڕوودانی شۆڕشه‌كه‌ سه‌گێك گیان له‌ ده‌ست ده‌دات، كه‌ خاوه‌نی چه‌ندان به‌چكه‌ سه‌گه‌ یه‌كێك له‌ به‌رازه‌كان ئه‌و سه‌گانه‌ لای خۆی په‌روه‌رده‌ ده‌كات بۆ رۆژێك، كه‌ ده‌زانی بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی دژه‌كانی دوای شۆرش سودیان لێ ده‌بینێت.

دوای شۆرشیش دادگە و ده‌ستورێك ده‌نووسنه‌وه،‌ كه‌ ته‌نیا به‌رازه‌كان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ وه‌ك ئاژه‌ڵێك شایسته‌ی ژیانێكی خۆش بێ و بژی. هه‌میشه‌ به‌رازه‌كان له‌ رێگه‌ی به‌كارهێنانی به‌چكه‌ سه‌گه‌كان ڕۆڵی خۆیان دژ به‌ ئاژه‌ڵه‌كانی تر، كه‌ دژایه‌تی حوكمی به‌رازه‌كان ده‌كه‌ن، ده‌گێرن. هه‌ر ئاژه‌ڵێك له‌م ڕۆمانه‌دا، خۆی وه‌ك مرۆڤێك ده‌ناسێنێت ڕۆڵه‌كانیان به‌سه‌ر چینه‌ جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگە دابه‌ش ده‌كات.

ده‌سه‌ڵاتی زاڵم له‌ ڕۆمانه‌كه‌ ده‌ست (به‌رازی فه‌رمانره‌وا و سه‌گی كۆیله‌ی به‌رده‌ستی) خه‌ڵكانی تریش ده‌خاته‌ بازنه‌ی ئاژه‌ڵه‌كانی تره‌وه‌. له‌لایه‌كی تره‌وه‌ ئاژه‌ڵانی وه‌ك كه‌ر و بزن و مەڕ ده‌كاته‌ ئه‌و مرۆڤه‌ ساویلكانه‌ی به‌ چوارده‌وری به‌رازه‌كاندا گۆرانی ده‌ڵێن و ئه‌وان به‌ شایسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی خۆیان و بێتاوان بوونیان له‌ قه‌له‌م ده‌ده‌ن. شایه‌نی باسه‌ ئه‌م نووسه‌ره‌ رۆمانهکانیی وه‌ك تانه‌یه‌ك له‌ ده‌سه‌ڵاتی ناپلۆن و ستالین نووسیوە.

ڕسته‌ به‌ناوبانگه‌که‌ی جۆرج ئۆرێل له‌ ڕۆمانی (مه‌زرای ئاژه‌ڵان)دا ، ئه‌وه‌بوو (هه‌موو ئاژه‌ڵه‌کان یه‌کسانن به‌ڵام هێندێکیان یه‌کسانترن له‌وانی تر) واتە: (هه‌موو هاوڵاتیان یه‌کسانن، تەنیا بەرپرسە‌کان کەمێک یه‌کسانترن له‌وانی ترن.) یه‌كێك له‌ئامانجه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی نووسینی ڕۆمانی مه‌زرایی ئاژه‌ڵان ده‌رخستنی وێنه‌یه‌كی گشتی شۆڕشی ڕووسیا بووه‌، "شۆڕشی به‌ڵشه‌فیك" کە له ‌ساڵی 1917دا، كه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی بریتیبوو له‌ به‌رهه‌م هێنانه‌وه‌ی دیكتاتۆرێك.

زۆرینه‌ی كاره‌كته‌ره‌كانی ڕۆمانه‌كه‌ی ئۆروێڵ هه‌رهه‌مان كاره‌كته‌ری شۆڕشی ڕووسیان. كێڵگه‌ی گیانه‌وه‌ران وه‌ك شوێن هێمایه‌ بۆخاكی ڕووسیا، هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌رازان(پیره‌ مه‌یجه‌ر و سنۆبۆل و ناپلیۆن) كه‌سێ‌ كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی ڕۆمانه‌كه‌ن نموونه‌ن بۆ هه‌رسێ‌ سه‌ركرده‌ی شۆڕشی ڕووسی (لینین و ستالین و ترۆتسكی)، که‌ دوای شۆڕش ده‌ست ده‌ده‌نه‌وه‌ گه‌نده‌ڵی و شڕه‌خۆری، به‌درێژایی مێژوو هه‌میشه‌ شۆڕش دیکتاتۆرێکی گۆڕیوه‌ به‌ دیکتاتۆرێکی تر، شڕه‌خۆرێکی گۆڕیوه‌ به‌شڕه‌خۆرێکی تر، هه‌میشه‌ "دوپێی گۆڕیوه‌ به‌ هه‌زار پێ"، که‌ شۆڕش ته‌واو ده‌بێت و ڕاپه‌رین ده‌کرێت وه‌ک جۆرج ئۆرێل ده‌نووسێت: (هه‌ركاتێ دوو قاچت بینی دوژمنته‌ (که‌چی خۆیان دوایی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو دووقاچێک ئه‌که‌ن ئاساییه‌ ، به‌ڵام هه‌ر ئاژه‌ڵێکی تر مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ دوقاچ بکات به‌تۆمه‌تی ده‌ستی ده‌ره‌کی دادگای ده‌کرێت.) یان (هه‌ركاتی چوارقاچ و باڵدارت بینی هاوڕێته‌ (سه‌ره‌نجام هاوڕێیه‌تی هه‌موو دوژمنێک ده‌که‌ن ته‌نیا هیی دۆسته‌کانیان نه‌بێت.)

دواجار جۆرج ئۆرێل لە ٢١ی یەنایری ساڵی ١٩٥٠ کۆچی دوایی کردووە.



سەرچاوە/ المعرفە

 



وشە - ژیڤان خۆرانی