ئاریان سه‌عیدى یه‌كێكه له كچه كورده لهشجوانهكانى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان و خاوه‌ن پێگه‌یه‌كى ناسراوى جیهانییه و له پاڵه‌وانێتى نێوده‌وڵه‌تى له‌شجوانى له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا، پله‌ى یه‌كه‌مى به‌ده‌ست هێناوه، ئێسته خۆى بۆ پاڵه‌وانێتییه‌كى تر‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئاماده ده‌كات. ئاریان له دیدارێكى "وشه"دا باس له چالاكى و به‌شدارییه‌كانى له پاڵه‌وانێتییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا ده‌كات.
وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك ئه‌گه‌ر زیاتر خۆت بناسێنی؟
-ئاریان سه‌عیدى ناوى تهواومه و له‌دایكبووى شارێكى بچووكم له ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان و ئێسته له ئه‌مه‌ریكا ده‌ژیم .
چۆن بوو بوارى یارییه‌كانى له‌شجوانیت هه‌ڵبژارد؟
-ئه‌و جۆره یارییه‌م هه‌ڵبژارد له‌به‌رئه‌وه‌ى ئێمه‌ى كورد به‌داخه‌وه له‌به‌ر كولتوور ئه‌مه بهیاساغ و تابۆى ده‌زانین، ته‌نیا بۆ ئافره‌ت به‌شتێكى خراپ و شه‌رم و عه‌یب ده‌زانرێت، به‌ڵام من ئه‌و تابۆیه‌م شكاند و كه‌س من ڕاناگرێ.
ئێسته بوویته خاوه‌ن جه‌سته‌یه‌كى جوانى وه‌رزشى جیهانى و خاوه‌نی چه‌ندان خه‌ڵاتى تایبه‌تى، له ماوه‌ى چه‌ند ساڵ ڕاهێنان گه‌یشتیت به‌و ئاسته؟
له ته‌مه‌نى سێ ساڵییه‌وه یارى جومناستیكم كردووه تا ماوه‌ى هه‌شت ساڵ، به‌ڵام وه‌ك ده‌زانن له ئێران رێ به‌ئافره‌تان نادات و مۆڵه‌تیان پێ نادات ئه‌و یارییانه بكه‌ن و هیچ داهاتوویه‌كى نییه له وڵاته‌كانى خۆمان، له‌به‌رئه‌وه‌ش ئێسته بۆ وڵاته یه‌كگرتووه‌كان یارى ده‌كه‌م.
له سه‌رانسه‌رى ئێران سێ جار بوویته خاوه‌ن پله‌ى یه‌كه‌م، تا چه‌ند سه‌خت بوو بۆت؟
به‌ڵێ، ئه‌گه‌رچى له ئێران یارییه‌كان زۆر سه‌خت بوون، به‌ڵام هه‌ر توانیم سه‌ركه‌وتوو بم، له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌موو سنووردانانه له ده‌وڵه‌تى ئێران و به‌داخه‌وه هیچ پاڵپشتییه‌ك نه‌كراوم و وازم لێ هێنا بۆ 10 ساڵ و هیچ وهرزشێكم نه‌كرد.
دواجار پله‌ى یه‌كه‌متان له پاڵه‌وانێتییه‌كى ئه‌مه‌ریكى به‌ده‌ست هێنا؟
به‌ده‌ستهێنانى پله‌ى یه‌كه‌م له ئه‌مه‌ریكا زۆر دڵخۆشى كردم، له خۆشی‌دا تا توانیم گریام له‌و ڕۆژه‌دا، به‌ڕاستى زۆر سه‌خت بوو، چونكه من تازه هاتوومه‌ته ئه‌و وڵاته و زۆر له‌بوارى مادى و ئابووریدا هه‌وڵم دا، له‌دوو شوێن كار ده‌كه‌م و ده‌چمه زانكۆش، زۆر ناخۆش و سه‌خت بوو، به‌ڵام ئه‌وه منى به‌هێزتر كردووه، له‌به‌رئه‌وه‌ش ئه‌و خه‌ڵاته پێشكه‌ش به‌خۆم ده‌كه‌م كه هیچ كه‌سێك یارمه‌تى نه‌دام و هه‌ر خۆم بووم له‌گه‌ڵ خۆمدا به‌ته‌نیا.
به‌شدارى زۆر كچانى تر له‌و كێبهركێیهدا، به‌ده‌ستهێنانى نازناوه‌كه‌ى ئه‌سته‌م كردبوو؟
به‌ڵێ زۆر قورس بوو، زۆر هه‌وڵم دا، ڕۆژانێك زۆر گریام زۆر كات له‌گه‌ڵ خۆم شه‌ڕم ده‌كرد، شه‌وان پێنچ یا چوار سه‌عات خه‌وم هه‌بوو، ڕۆژانه 18 تا 19 سه‌عات له ئیش و قوتابخانه بووم و سه‌رقاڵى وه‌رزشیش بووم، به‌تایبه‌ت كه هاوڕێكانى من هه‌مووى پشتگیریى مادییان هه‌بوو، ئه‌مه‌ریكییه‌كان خۆیان له باشترین ساپلمنت و ڤیتامین هه‌تا خوارده‌مه‌نی زۆر چاك و به‌سوودیان به‌كار ده‌هێنا و خه‌مى پاره و لایه‌نى مادییان نه‌بوو، به‌ڵام بۆ من قه‌ت وا نه‌بوو، كاتێك ده‌چووم بۆ كڕینى خواردهمهنى به‌سوود و پێویست هه‌رزانترین و كه‌مترین شته‌كانم هه‌ڵده‌بژارد و ڤیتامین و ساپلمنتیشم نه‌بوو هیچ كات، ئه‌و شتانه منى زۆر ماندوو كرد و زۆر به‌دواى ڕام كرد تا له بوارى رۆحى و سه‌رده‌مى منداڵێتى، به‌ڵام من بووم به یه‌كه‌م، من كوردم و منداڵى شاخم هه‌ر ده‌بێت سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنم.
سوپاسى كێ ده‌كه‌یت؟
زۆر سوپاسى دایكم ده‌كه‌م كه هه‌موو ڕۆژێك ته‌واو چێشت و خۆراكهكانم بۆ دروست ده‌كات و زۆر یارمه‌تیمی دا، ته‌واوى ئه‌و جلانه‌ى ده‌یپۆشم له‌ژێر سه‌رپه‌رشتى دایكم بوو، ئه‌و خۆى بۆم دروست ده‌كات، چونكه ئه‌وانه‌ى ده‌ره‌وه زۆر گرانن، زۆر خۆشم ده‌وێ، دایكم ژنێكى زۆر به‌هێز و به‌توانایه.
ژماره‌یه‌ك له كچانى ئێرانى له بوارى هونه‌رى یا بوارى تر كار ده‌كه‌ن و گه‌شتى ئێرانیان لێ قه‌ده‌غه كراوه و سزاى قورسیان بۆ دانراوه، ئایا وه‌ك كچه كوردێك ده‌توانى بگه‌ڕێیته‌وه ئێران؟
هه‌رگیز ناگه‌ڕێمه‌وه بۆ ئێران، وڵاتى من نییه، قه‌ده‌غه بێت یا نه‌بێت بۆم جیاوازییه‌كى نییه، من كوردم و كوردستان له هیچ كاتێك قه‌ده‌غه نابێت بۆ من.
ده‌زانی ئه‌وانه كێن كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا جنێو و سووكایه‌تیت بۆ ده‌نووسن؟
به‌داخه‌وه كۆمێنته ناشیرینه‌كان زۆربه‌ى لاى هاووڵاتییه ئێرانییه‌كان دێت بۆم، به‌داخه‌وه تۆزێكیش له كوردستانى خۆمان، به‌ڵام زیاترى به‌ڕێز و خۆشه‌ویستییه‌وه مامه‌ڵه ده‌كه‌ن، سوپاسیان ده‌كه‌م.
به‌شدارى تر‌ى جیهانیت چییه؟
دوو هه‌فته‌ى داهاتوو له به‌شى جیهانیدا یارى ده‌كه‌م، هه‌روه‌ها ساڵى داهاتوو یارى ده‌كه‌م، هیوادارم له ساڵى داهاتوودا ببم به Ifbb pro champion و هه‌وڵ ده‌ده‌م بۆ ئه‌وه .
به‌نیازى ئه‌م جاره به ئاڵاى كوردستان به‌شدارى پاڵه‌وانێتییه‌كان بكه‌یت؟
به‌ڵێ ئه‌م جاره بهئاڵاى كوردستان له‌سه‌ر جله‌كانم به‌شدارى له پاڵه‌وانێتییه‌كان ده‌كه‌م، به‌ڵام له ڕابردوودا رێ‌یان پێ نه‌دام ئاڵاكه به‌رز بكه‌مه‌وه، چونكه من ئێسته بۆ ئه‌مه‌ریكییه‌كان یارى ده‌كه‌م.
هه‌موو كچێك ده‌توانێت ئه‌و یارییه بكات؟
به‌ڵێ هه‌موو كچێك ده‌توانێ ئه‌و یارییه بكات، ئه‌گه‌ر من كردوومه ئه‌وه ده‌یسه‌لمێنى كه هه‌موو كچێك ده‌توانێت ببێته له‌شجوان و یارى بكات.
هاوسه‌رگیرى رێگرى له یاریى له‌شجوانى ده‌كات؟
بوونى له‌شێكى جوان و ساغ قه‌د پێوه‌ندى بههاوسهرگیرییهوه نییه، هه‌ر شتێك بۆ خۆت بیكه‌ى جوانترین شته و زۆر به چێژ ده‌بێت، به‌ڵام بۆ كه‌سێكى تر بیكه‌یت یه‌ك ڕۆژه و دواتر وازى لێ ده‌هێنێ، بۆ خۆیان بیكه‌ن باشتره نه‌ك بۆ دایك و باوك یا دۆست و هاوسه‌ر، ئه‌وانى تریش شانازیت پێوه ده‌كه‌ن، ئه‌وه شایه‌نى تۆیه نه‌ك هاوسه‌ره‌كه‌ت.
له كاتێكدا میدیا جیهانییه‌كان گرنگیت پێ ده‌ده‌ن، ئه‌ی میدیا كوردییه‌كان تا چه‌ند گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ كردوویت؟
میدیا كوردییه‌كان چه‌ند دانه‌یه‌كى كه‌م له‌گه‌ڵمدا قسه‌یان كردووه، به‌گشتى گرنگییان پێ نه‌داوم. ئه‌وه شتێكه سه‌د له‌سه‌د كه ڕۆژێك و به‌م زووانه ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ كوردستان و ئه‌و یارییانه‌ى لێی نییه كارى بۆ ده‌كه‌م و ئارایشتگه و فیتنسێكى گه‌وره ئاماده ده‌كه‌م، نه‌ك ته‌نیا بۆ ژنان، به‌ڵكو بۆ هه‌مووان وه‌ك منداڵ و پیاو و ژن.
چه‌ند زمان ده‌زانیت؟
به‌زمانه‌كانى فارسى و توركى و كوردى و ئینگلیزى قسه‌م ده‌كه‌م، له ئێران و توركیا و ئه‌مه‌ریكا یاریم كردووه.
وه‌زاره‌تى ڕ‌ۆشنبیرى و لاوانى هه‌رێمى كوردستان و لایه‌نى پێوه‌ندیدار، تاچه‌ند هاوكارییان كردوویت یا پێوه‌ندییان پێوه كردوویت؟
تا ئێسته هیچ كه‌سێك له وه‌زاره‌تى ڕ‌ۆشنبیرى و وه‌رزش و لاوان پێوه‌ندییان پێوه نه‌كردووم، پێم وایه له كوردستان كه‌س نامناسێت و نازانن كه كوردم به‌داخه‌وه، نه له ئێران و نه له كوردستان پشتگیرى و هاوكارییان نه‌كردووم تا ئێسته، پێم وایه جارێ كه‌س نامناسێت و ئه‌و یارییانه كه‌س سه‌یرى ناكات و بینه‌رى كه‌مه، به‌ڵام سوپاسى ئێوه ده‌كه‌م كه گفتوگۆتان كرد له‌گه‌ڵمدا و هیوادارم بتوانم پشتگیرییه‌ك له كوردستان وه‌ربگرم كه بتوانم بۆ وڵاتى خۆم كار بكه‌م نه‌ك وڵاتى بێگانه، وه‌ك كچى كورد حه‌ز ده‌كه‌م به‌شدارى له ئیستیجى جیهانیدا بكه‌م به ئاڵاى كوردستان و ئه‌و سێ ڕه‌نگه جوانه به‌رز بكه‌مه‌وه، ئێمه‌ى كورد له ته‌واوى مێژوودا سته‌می زۆرمان كێشاوه، كه‌س نایه‌وێت ئێمه ببینه خاوه‌ن وڵاتێك و یه‌ك بگرینه‌وه، به‌ڵام ئێمه‌ش نه‌ك ته‌نیا به‌چه‌ك و شه‌ڕ، به‌ڵكو به یارى و هونه‌ر و وه‌رزش ده‌توانین له دنیادا ببینه خاوه‌ن خه‌ڵات و مه‌قام، ده‌بێت دنیا ئێمه بناسێت.
وشه/ شاخه‌وان شێخانى