مه‌كیاجی ژنان چه‌نده جوان و سه‌رنجڕاكێشیان بكات، كه ماوه‌كه‌ی ته‌واو بوو گه‌یشتن به كاتی خه‌وتن، هه‌ر ده‌بێت لێی بكه‌نه‌وه، هه‌تا زووتریش مه‌كیاجه‌كه‌یان لێ بكه‌نه‌وه و ڕووخساریان پاك بكه‌نه‌وه، زیاتر ئاگاداری ته‌ندروستییان ده‌بن.
جگه له ده‌رمانی مه‌كیاج سڕین، ده‌توانی به‌م ڕێیانه‌ش مه‌كیاجه‌كه‌ت بسڕی، به‌م گیراوه سروشتییانه‌ی ناو ماڵه‌كه‌ت:
_ گیراوه‌ی هه‌نگوین و پیكینگ پاوده‌ر: كه وه‌ك گیراوه‌یه‌كت لێ كرد، ده‌توانی بۆ پاكردنه‌وه‌ی ڕووخسار به‌كاری بهێنیت، دواتر ده‌موچاوت بشۆیت.
_ زه‌یتی منداڵان: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست بۆ منداڵ دروست كراوه، به بێ بوونی هیچ كێشه‌یه‌ك ده‌توانی بۆ چاویشت به‌كاری بهێنی.
_ شیری گیراوه: به به‌كارهێنانی پارچه لۆكه‌یه‌ك، ده‌توانی مكیاجی هه‌موو ڕووخسارتی پێ پاك بكه‌یته‌وه.
_ ڕۆنی كه‌ره‌ی تواوه: كه‌مێك بده له ڕووسارت، چه‌ند خوله‌كێك پێوه‌ی بهێڵه‌وه، دواتر ده‌موچاوت بسڕه.
_ زه‌یتی گوێزی هیندی: بۆ سڕینی مه‌كیاجی چاو و ڕووخسار ده‌توانی به‌كاری بهێنیت.
_ زه‌یتی زه‌یتوون: له‌گه‌ڵ لۆكه یان كلێنسی نه‌رم به‌كاری بێنه و مه‌كیاجه‌كه‌تی پێ بسڕه.
_ ئه‌ڤۆكادۆ: ئه‌و جێڵه‌ی ناو گه‌ڵاكانی به‌كار بهێنه، دواتر بۆ ماوه‌ی چاره‌كێك به ڕووخسارته‌وه بیهێڵه به ته‌واوه‌تی ڕووخسارت پاك ده‌كاته‌وه.
_ گه‌ڵای مایكرۆفایبر: له‌گه‌ڵ ئاو تێكه‌ڵی بكه و ده‌موچاوتی پێ بشۆ.
_ خه‌یار: له‌گه‌ڵ كه‌مێك كه‌ره تێكه‌ڵی بكه، كه بوو به گیراوه به‌كاری بهێنه.