به‌ ڤیدیۆ.. مه‌نسوور فارس نوێترین كلیپی خۆی بڵاو كرده‌وه‌

گۆرانیبێژ (مه‌نسوور فارس) نوێترین كلیپی به‌ ناوی " ئای ئه‌شقتم"، بڵاو كرده‌وه‌.

ئه‌م به‌رهه‌مه‌ له‌ هۆنراوه‌ی (ئه‌میر شیرازییه‌) و كاری میوزیكی له‌لایه‌ن ئه‌رمین موكری بۆ كراوه‌، هه‌روه‌ها ناوبراو خۆی كاری به‌رهه‌مهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ كردووه‌، پوریا نیكان كاری دابه‌شكردنی بۆ كردووه‌.

مه‌نسور جافه‌ری ناودارترین گۆرانیبێژی فارس له‌ تاران له‌دایك بووه‌ و خاوه‌نی چه‌ندین ڤیدیۆ كلیپ و به‌رهه‌می هونه‌رییه‌، پاش بڵاوكردنه‌وه‌ی دوێتی "نازمه‌كه‌" ناوبانگێكی زۆری له‌ كوردستان په‌یدا كرد.




وشە - محەمەد میران


PM:10:10:17/10/2017




ئه‌م بابه‌ته 641 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌