تۆتنهام نرخی هاری كین دیاری دەكات

:: AM:10:36:18/10/2017 ‌

دانێل لیڤی سەرۆكی یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی ئاشكرای كرد كە هەموو هوڵێك دەدەن پارێزگاری لە هێرشبەرەكەیان هاری كین بكەن لەبەرامبەر ئەوە داوا زۆرانەی ئاراستەی دەكرێن.

رۆژنامەی (تایمز)ی ئینگلیزی بڵاوی كردەوە: یانەی تۆتنهام باش دەزانێ ناتوانێ تاسەر پارێزگاری لە مانەوەی كین بكات بەهۆی ئەو داوا زۆرانەی كە لەلایەن یانە گەورەكانی ئەوروپاوە ئاراستەیان دەكرێ.

یانەی تۆتنهام بڕیاری فرۆشتنی كینی داوە، بەڵام بە كەمتر لە 200 ملیۆن پاوەن گفتوگۆ لەگەڵ هیچ یانەیەك ناكات.

ئەمە لە كاتێكدایە كە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی رژدە لەسەر كڕینی ئەو هێرشبەرە و نیازیشی هەیە لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا گفتوگۆ لەبارەی گۆڕینەوەی كین بە گاریس بێڵی ئەستێرەی ویڵزی بكات.

هاری كین ئێستا لە باشترین ئاستی یاریكردندایە و تا ئێستا لە سەرجەم پاڵەوانیەتییەكاندا 12 گۆڵی تۆمار كردووە و وەرزی رابردووش ناسناوی گۆڵكاری خولی نایابی ئینگلیزی بردەوە.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م