خوشكەكەی رۆناڵدۆ دەبێتە راهیبە

:: AM:10:47:19/10/2017 ‌

كاتیا ئەڤیرۆی خوشكی كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی تۆپی پێی پورتوگال و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی خۆی بۆ خزمەتكردنی كەنیسە یەكلایی كردووەتەوە و دەبێتە راهیبە.

ئەڤیرۆ ماوەیەك پێش ئێستا پاكبوونەوەی خۆی لە كەنیسەی ئینجیلی (ڤالنتس دی دیۆس)ی پورتوگالی راگەیاندبوو.

ئەڤیرۆ لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئیستگرام) وێنەیەكی خۆی بڵاو كردووەتەوە كە تێیدا دەردەكەوێ لەسەر دەریایەك دەستەكانی بۆ پاڕانەوە لە خوای گەورە بەرز كردووەتەوە.

لەسەر وێنەكەش نووسیویەتی "چەندە جوانە بە ئیماندارییەوە ژیان بكەی، سوپاستان دەكەم لە خۆشترین كاتەكانی ئیمانداریدا".

رۆژنامە پورتوگالییەكان بڵاویان كردەوە كە ئەڤیرۆ بڕیاریداوە ژیانی خۆی بۆ خزمەتكردنی كەنیسە تەرخان بكات و ببێتە یەكێك لە پەیڕەوانی ئینجیلی پیرۆز.

ئەڤیرۆ گۆرانیبێژە و تا ئێستاش 6 ئەلبوومی دەركردووە، لە وێنەكەدا دەردەكەوێت بەتەواوەتی جەستەی خۆی لاواز كردووە دوای ئەوەی سیستەمێكی رژدی خواردنی بۆ كەمكردنەوەی كێش پەیڕەو كردبوو.

ئەڤیرۆی تەمەن 39 ساڵ بڕیاریشی داوە لەمەودوا كار بۆ دەركردنی ئەلبومێكی گۆرانی ئاینی بكات.   




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م