بەرشەلۆنە لە هەراسانكردنی ریال مەدرید بەردەوامە

:: PM:12:20:19/10/2017 ‌

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ركابەرەكەی ریال مەدریدی هەراسان كردووە بەهۆی گرینگیدان بەو یاریزانانەی كە هەوڵی گرێبەستكردنیان لەگەڵ دەدات.

بەپێی نوێترین هەواڵ دەركەوتووە كە یانەی بەرشەلۆنە بڕیاریداوە بێتە نێو ركابەرییەكان بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ هاری كینی هێرشبەری یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی.

ئەمە لە كاتێكدایە كە فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆكی یانەی ریال مەدرید خەون بە گرێبەستكردن لەگەڵ ئەو هێشبەرە بەتوانایەوە دەبینێ بۆ جێگرەوەی كەریم بەنزیمای هێرشبەری فڕەنسی.

بەگوێرەی سەرچاوە رۆژنامەوانییەكانی ئیسپانیا، ئێرنیستۆ ڤالڤێردی راهێنەری یانەی ریال مەدرید داوای لە بەرپرسانی یانەكەی كردووە بەهەر نرخێك بێت بۆ وەرزی داهاتوو هاری كین بهێننە ریزی تیپەكەیەوە.

ڤالڤێردی پێیوایە كین باشترین یاریزان دەبێت بۆ پڕكردنەوەی شوێنی لویس سوارێزی هێرشبەری ئۆرگوایی لەنێو یاریگەی كامپ نوو.

ئەمە لە كاتێكدایە كە یانەی تۆتنهام پێشتر رایگەیاندبوو بۆ دەستبەردابوون لە كین كەمتر لە 200 ملیۆن یۆرۆ وەرناگرن.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م