گەورەترین کتێبخانەکانی جیهان "ڕووسیا"

:: PM:05:53:19/10/2017 ‌
کتێبخانەی نیشتمانی ڕووسیا، لە ساڵێ ١٨٦٢دا، دامەزراوە. دەکەوێتە ناوەڕاستی شاری "مۆسکۆ"ی پایتەختی ڕووسیا و دراوسێی باخچەی "کرملین"ی ڕازاوەیە. نەخشەی باڵاخانەکەی ئەندازیاری ڕووسی "ڤالیری یاشینۆڤ" کێشاوە، کە یەکێکە لە جوانترین باڵاخانە کۆنەکانی شاری مۆسکۆ.

لە ساڵی ١٩١٨ و دوای سەرکەوتنی شۆڕشی بەلشەڤی، یەکسەر بڕیاری نۆژەنکردنەوە و فرەوانکردنی لەلایەن دەوڵەتی سۆڤیەتی درا. لەگەڵ سەرەتای سییەکان ڕاستەوخۆ دەوڵەتی سۆڤیەتی دەستی بە زیادکردنی باڵاخانەیەکی نوێ کرد، بەڵام پڕۆژەکە لە ئاکامی شەڕی دووەمی جیهانی ڕاوەستا. هەروەها بەهۆی شەڕەکەوە، کتێبی کتێبخانەکە هەمووی گوازراوە شوێنێکی ئارام، بەمەبەستی پاراستنیان.

لە ساڵی ١٩٩١دا پاش هەڵوەشاندنەوەی یەکێتی سۆڤیەت، دووپاتە شوێنی پێوەندیداری ڕووسی ناویان لێنا و کاتێ ناوی کتێبخانەکەیان کردبووە "لینین" ئەوان بە فەرمی ناوەکەیان بۆ "کتێبخانەی نیشتمانی ڕووسیا" گۆڕی.
 
کتێبخانەکە شەش نهۆمە، دوو نهۆمی کتێبخانەکە کەوتووەتە ژێر زەوی، دیوارەکانی پڕن لە کتێبەکانی مەوسوعات، دەستنووس، نەخشە، فەرهەنگ، ئەتڵەس، تۆماری دەنگی، نۆتەی مۆسیقایی، ئەوانە گشتی دەگەڕێتەوە بۆ سەتان دانیشتووی ڕووسیا، کە لە یەکێتی سۆڤێتی کۆن ژیاون. 


لەلایەکی تر، دەیان هەزاری تر لە نووسراوی مەعریفی، زمان، هونەر، ئەدەبیات، مێژوو، فەلسەفە، ئاین، زانستی کۆمەڵایەتی، دەستنووسی دەگمەن بە ٣٦٧ زمانی بیانی تێدایە. لەگەڵ نزیکەی ٤٤ ملیۆن دەستنووس و چەندان کتێبی تر.

سەرچاوە/ ساسە پۆست








وشە - ژیڤان خۆرانی