مانچستەر یونایتد كریستیانۆ رۆناڵدۆی نوێی دۆزیوەتەوە

:: AM:11:29:21/10/2017 ‌

یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی چاودێری یاریزانێكی لاو لە ریزی یانەی بەنفیكای پورتوگالی دەكات كە بە كریستیانۆ رۆناڵدۆی نوێ ناسراوە.

رۆژنامەی (ئێكسپرێس)ی ئینگلیزی بڵاوی كردەوە: سەرۆكی پشكنەرانی یانەی مانچستەر یونایتد خۆی لە یارییەكەی نێوان بەنفیكا و مانچستەر یونایتد لە خولی پاڵەوانانی ئەوروپا لە ئاستی لاوان ئامادە بووە بۆ چاودێریكردنی ئاستی ئۆمارۆ ئیمپالۆی تەمەن 16 ساڵ كە بە رۆناڵدۆی نوێ ناسراوە.

ئیمپالۆ لە لای راستی هێڵی هێرشبەر و هەروەها وەك سەری رمیش یاریی دەكات و شێوازی یاریكردنیشی تاڕادەیەكی زۆر لە كریستیانۆ رۆناڵدۆی كاپتنی هەڵبژاردەی پورتوگال و ئەستێرەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دەچێت.

لەو یارییەدا سەرۆكەكەی پشكنەرانی یانەی مانچستەر یونایتد تەنیا چاودێری رۆناڵدۆ نوێیەكە نەكردووە، بەڵكو چاودێری ئاستی هەریەك لەیاریزانانی یانەی بەنفیكا جواو فیلیكس 17 ساڵ، جواو فیلیپ 18 ساڵیشی كردووە.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م