هونەرمەندی میسڕی ڕەئووف مستەفا كۆچی دوایی كرد

:: PM:04:04:21/10/2017 ‌

لە ئێوارەیەكدا هونەرمەند رەئووف مستەفا كە هونەرمەندێكی میسڕی و لە بواری سینەمادا كاری دەكرد، دوای ململانێیەكی سەخت لەگەڵ نەخۆشیدا لە تەمەنی 77 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

لە هەواڵێكی هونەری ماڵپەڕی" sayidaty" عەرەبیدا هاتووە، ڕەئووف مستەفا یەكێكە لە ئەكتەرە دیارەكانی میسڕ، لە ئێوارەیەكدا دوای ململانێیەكی سەخت لەگەڵ نەخۆشیدا لە تەمەنی 77 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد و بەخاكیان سپارد، تا ئێستەش بنەماڵەكەی كاتی بەخاكسپاردنیان دیاری نەكردووە.

هونەرمەندی بەتوانای میسڕی بەهۆی نەخۆشییەوە كە چەندان ساڵە بەو نەخۆشییەوە دەناڵێنێت كۆچی دوایی كرد، لەگەڵ ئەوەی كە مردووە، خێزانەكەی رەئووف مستەفا تا ئێستەش نەیانناشتووە كە ئەمە حاڵەتێكی نائاسایییە و نیشانەی پرسی بەجێ هێشتووە بۆ هەواداران و خەڵكی چواردەوری.

ڕەئووف مستەفا لە ساڵی1940 لە میسڕ لە دایك بووە، بەشی سینەمای لە پەیمانگەیەكی میسر تەواو كردووە و دواتر وەك بێژەر لە كەناڵی بی بی سی لە لەندەن كاری كردووە، وەك ئەكتەر لە بواری سینەما و شانۆدا چەندان كاری كردووە، بووە بە ئەكتەرێكی ناسراوی وڵاتەكەی خۆی.


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان