گەورەترین کتێبخانەکانی جیهان "ئۆکڕانیا"

:: PM:05:53:21/10/2017 ‌
کتێبخانەی فیردناسکی نیشتمانی ئۆکڕانیا، مێژووی دروستکردنی کتێبخانەکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩١٨ی زاینی و دەکەوێتە شاری کێف. ئەم کتێبخانەیە پێکهاتووە لە ١٥ ملیۆن کتێب.

 هەروەها زیاتر لە ٧٠٠ ئامێری کۆمپیوتەری بۆ خزمەتی خوێندنەوە تێدایە. ئەوەش بۆ دەستکەوتنی ئەو کاتەیە، کە زانیارییە ئەلیکترۆنییەکانی تێدا چنگ دەکەوێت.

کتێبخانەی فیردناسکی زیاتر لە ٤٠ بەش و کۆمەڵەی لەسەر شیوەی یاسایی وەک: (کتێبخانەی زانستی، کتێبی ئۆکڕانی، دەستنووس، زانستە پارێزراوەکان، توێژینەوەی بیۆگرافی...). 

هەروەها لەگەڵ چەندان بنکە، وەک: (چاککردنەوە، جوداکردنەوە، ڕۆشنبیری، فێرکردن، تەکنەلۆجیا، کۆمپیۆتەر و بڵاوکردنەوە). 

وەک ئاشکرایە لە کتێبخانەی نیشتمانی ئۆکڕانیا، ئەو فەرمانبەرانەی، کە کاری تێدا دەکەن، زیاترن لە ٩٠٠ كەس.

سەرچاوە/ ساسە پۆست



وشە - ژیڤان خۆرانی