زۆر كه‌س ڕه‌نگه به شتێكی بێ دووباره و جیاوازی بزانێ كاتێك "ئه‌نجێلا مێركل" بۆ چواره‌م خول واته بۆ 16 ساڵ له‌سه‌ر یه‌ك بووه به ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا، كه به‌رزترین پۆسته‌ی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنه له وڵات، به‌ڵام ئه‌وه دووره له ڕاستی، ژن له ئه‌ڵمانیا توانیویه‌تی له هه‌موو بواره‌كاندا ڕكابه‌رێكی به‌هێزی پیاو بێت. "بیبیانا شتاینهاوس" نموونه‌یه‌كی تری رچه‌شكێنیی ژنی ئه‌و وڵاته‌یه و بووه به یه‌كه‌م ژنه ناوبژیوان له خولی پیاوانی ئه‌ڵمانیدا.
"بیبیانا شتاینهاوس" دادوه‌ر و پۆلیسی ئه‌ڵمانی 38 ساڵ، بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ توانیویه‌تی به‌ڕیوه‌به‌رێكی سه‌ركه‌وتووی پله دوو بێت بۆ خولی پاڵه‌وانێتی یارییه‌كانی ئه‌ڵمانیا، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چه‌ندان خولی تۆپی پێی ژنانی گرتووه‌ته ئه‌ستۆ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه، له‌وانه‌ش پاڵه‌وانێتی كۆتای بۆ جامی جیهانی 2011، ئۆڵۆمپیاتی 2012 ی له‌نده‌ن و خولی پاڵه‌وانێتی ساڵی 2017.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی تۆپی پێی پیاواندا ناوبژیوانی یارییه‌كی نێوان دوو یانه‌ی ئه‌ڵمانی"هێرتا به‌رلین" و "فێرده‌ر بریمه‌ن" كرد، كه له شاری به‌رلین پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا ئه‌نجام درا، به سه‌ركه‌وتنی هێرتا به‌رلین یارییه‌كه كۆتای هات، له هه‌ژماری تایبه‌ت به‌و یانه‌یه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر دانیان پێدا نا، بیبیانا داهاتووی ئه‌ڵمانیا ڕۆشنتر ده‌كاته‌وه.
له دیمانه‌یه‌كیشدا كه به‌م دواییانه له‌گه‌ڵیدا ئه‌نجام درابوو گوتی: "ئه‌گه‌ر توانیبێتم ببمه نموونه‌ی ژنانی دنیا، مافی ژنم له نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌زدا به‌ده‌ست هێنابێت، به‌ته‌واوه‌تی ئامانجه‌كه‌م پێكاوه و ئه‌مه‌ش زۆر دڵخۆشم ده‌كات".