ئه‌گه‌ر یه‌كێكی له‌و كه‌سانه‌ی له نامه‌كانی ماسنجه‌ری فه‌یسبووك بێزار بوویت، هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی شه‌حنی پاتری مۆبایله‌كه‌ت كه‌متر ده‌بێته‌وه، ئه‌وا ده‌توانیت ماسنجه‌ری نوێی فه‌یسبووك به‌كار بهێنیت كه به ماسنجه‌ر لایت ناسراوه.
له هه‌واڵێكی " news.sky" دا هاتووه، كۆمپانیای فه‌یسبووك ساڵی پار ماسنجه‌ر لایتی وه‌ك خزمه‌تگوزارییه‌كی نوێ خسته به‌رده‌م ئه‌و وڵاتانه‌ی كه هێڵی ئینته‌رنێتیان لاواز و خاوه، به‌ڵام فه‌یسبووك ئاشكرای كرد خزمه‌تگوزاری ماسنجه‌ر لایت بۆ به‌كارهێنه‌رانی وڵاته پێشكه‌تووه‌كان ده‌خاته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خاوه‌نی مۆبایلی جۆری ئایفۆنن، ناتوانن سوود له ماسنجه‌ر لایت وه‌ربگرن چونكه كۆمپانیای فه‌یسبووك ته‌نیا بۆ ئه‌و جۆره مۆبایلانه‌ی خستووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه كه سیستمه‌كه‌یان ئه‌ندرۆیده، ئاشكراش نییه كه ئایا له داهاتوودا به‌رنامه‌كه بۆ سیستمی IOS ده‌خاته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
سیستمی كارپێكردنی ماسنجه‌ر لایت ئاسانه و له سێ ڕه‌گه‌ز پێك دێت، یه‌كه‌مجار له په‌ڕه‌ی سه‌ره‌كیدا هاوڕێكانت نیشان ده‌دات به‌تایبه‌ت ئه‌و هاوڕێیانه‌ت كه پێوه‌ندی به‌رده‌وامت له‌گه‌ڵیاندا هه‌یه، پاشان په‌ڕه‌ی پێوه‌ندییه‌كان بۆ ئه‌و هاوڕێیانه‌ی كه له ڕێی هاوڕێكانته‌وه ده‌رده‌كه‌ون، ئه‌ویش له ڕێی پیشاندانی پڕۆفایله‌كانیانه‌وه ده‌بێت، ده‌توانیت له ڕێی به‌رنامه‌كانی چاكسازییه‌وه سه‌یری نامه‌كانیان بكه‌یت یان ڕه‌تیان بكه‌یته‌وه.
ماسنجه‌ر لایت نزیكه‌ی یه‌ك ملیار و 200 هه‌زار به‌كارهێنه‌ری له سه‌رتاسه‌ری دنیادا هه‌یه، له‌گه‌ڵ بوونی كامێرای پێشكه‌وتوو و گفتوگۆی گرووپ و یارییه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت.