به‌شی یه‌كه‌م
شاهیدانی یه‌هوه، ئه‌وانیش یه‌كێكن له ڕێچكه‌كانی ئاینی كریستیانی، كه دان به مه‌زهه‌ب و ڕێچكه‌كانی تر دانانێت و خۆیان به دروستترین و باشترینی كریستیانه‌كان داده‌نێن، كه ته‌واو پێڕه‌وی په‌رتووكی پیرۆز ده‌كه‌ن له ژیانیاندا.
شاهیدانی یه‌هوه، سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م له ویلایه‌تی په‌نسڵڤانیای ئه‌مه‌ریكی له‌سه‌ر ده‌ستی (تشارلز تاز ڕاسڵ) كه به گرووپ و كۆمه‌ڵه‌ی بچووك هه‌نگاویان نا بۆ خوێندن و لێكۆڵینه‌وه له په‌رتووكی پیرۆز پاشان ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه گه‌وره بوون و بوون به قوتابیانی په‌رتووكی پیرۆز، ئه‌ندامانی یه‌هوه به‌وه ده‌ناسرێنه‌وه كه هیچ جیاوازیه‌ك ناكان له‌نێوان نه‌ته‌وه‌كان و زمانه‌كان و ڕه‌گه‌زه‌كان وه به‌بێ كۆشش له ده‌رگه‌ی هه‌موو ماڵێك و ده‌زگه‌یه‌ك ده‌ده‌ن له سه‌رانسه‌ری جیهان بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یامه‌كه‌یان و كاره بانگه‌وازیه‌كه‌یان بۆ خوێندن و پێڕه‌وكردنی په‌رتووكی پیرۆز كه به خۆڕایی په‌رتووك و چاپه‌مه‌نییه‌كان له ماڵه‌كان دابه‌ش ده‌كه‌ن.
پێڕه‌وانی یه‌هوه باوه‌ڕیان به جه‌ژنه‌كانی سه‌ری ساڵ و یادكرنه‌وه‌كانی كریستیانییه‌كان نییه، وه ناچنه خزمه‌تگوزاری سه‌ربازی هیچ وڵاتێك، به بۆچوونی ئه‌وان جه‌نگ قه‌ده‌غه‌یه و نابێت مرۆڤی له‌خوا ترس به‌شداری هیچ شه‌ڕێك بكات وه به‌شداری حكوومه‌ت و كاری ڕامیاری و په‌ڕله‌مان ناكه‌ن، له‌لای ئه‌وان خاچ حه‌رامه و ناچنه ناو كلێساوه باوه‌ر به‌و نه‌ریتانه ناكه‌ن كه له كڵێساكان پیشكه‌ش ده‌كرێن، وه‌ك خواردنی شه‌راب و دووكه‌ڵ و شیرینی، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی باوه‌ڕیان به ئاگری دۆزه‌خ نییه و له‌و بڕوایه‌ن كه خوا زۆر له‌وه گه‌وره‌تره مرۆڤ ئازار بدات به ئاگر و له‌و بڕوایه‌دان كه خودا ته‌نیا به‌هه‌شتی دروست كردووه و ئه‌م به‌هه‌شته‌ش له‌سه‌ر زه‌وییه كه دواتر خودا له ڕۆژی هه‌ستانه‌وه، زه‌وی ده‌گۆڕێت به به‌هه‌شت و كه‌سانی سته‌مكار و بێ باوه‌ڕ هه‌ڵناستنه‌وه بۆ ئه‌م به‌هه‌شته.
شاهیدانی یه‌هوه، دڵنیان له‌وه‌ی كه خوا ناوی "یه‌هوه"یه، كه له كتێبی پیرۆز ناوی هاتووه زیاتر له ٢٧٠٠ جار به گوێره‌ی دانه ڕه‌سه‌نه‌كه‌ی كتێبی پیرۆز.
به‌ڵام له‌كاتی وه‌ڕگێڕانی په‌رتووكی پیرۆز وه‌ڕگێره‌ران هه‌ستان به گۆڕینی ناوی یه‌هوه به وشه‌ی (خوا) وه شاهیدان و پێڕوانی یه‌هوه زۆر پێوه‌ستن به بنه‌ما ئاینییه‌كان و په‌رتووكی پیرۆز كه هه‌میشه ئاماده‌ن له نوێژ و پاڕانه‌وه‌كانیان له‌خوا كه له هه‌فته‌یه‌ك دووجاره له شوێنێك پێی ده‌ڵێن هۆڵی پاشایه‌تییه‌وه ساڵانه سێ جار كۆ ده‌بنه‌وه له هۆڵ و یاریگه‌ی گه‌وره به شێوه‌ی زۆر فره‌وان، له ساڵی ١٩٣١ به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی نازناوی شاهیدانی یه‌هوه یان له‌خۆیان نا.
شاهیدانی یه‌هوه، باوه‌ڕیان وایه كه په‌رتووكی پیرۆز وته‌ی خوایه و په‌یماننامه‌كانی په‌رتووكی پیرۆز به "سرووش" هاتووه كه له دوو به‌شی سه‌ره‌كی پێك هاتووه، ئه‌وانیش په‌یماننامه عیبرییه‌كان و په‌یماننامه یۆنانییه‌كانن.
شاهیدانی یه‌هوه، ده‌ڵێن كرتستیانه‌كان ته‌نیا به‌ناو كریستیانن و هیچ شتێك له‌باره‌ی په‌رتووكی پیرۆز نازانن و به بیروڕای ئه‌وان هه‌موو كریستیانێك ده‌بێت زۆر به باشی په‌رتووكی پیرۆز بخوێنێته‌وه و لێی تێبگات و پێڕه‌وی بكات، بۆیه باوه‌ڕدارانی یه‌هوه زۆر به قووڵی ڕووچونه‌ته ناو په‌رتووكی پیرۆز و ڕۆژانه ده‌یخوێنن له‌گه‌ڵ قوتابییه‌كانیان، كه بانگه‌وازی ڕۆژی دوایی ده‌كه‌ن به‌وه‌ی نزیكه و پاشایه‌تی خوا له‌سه‌ر زه‌وی داده‌مه‌زرێ و كۆتایی به هه‌موو ئه‌م كێشانه دێت كه ئه‌مڕۆ مرۆڤی سه‌رگه‌ردان كردووه، به‌ڵام له پێش هه‌موو ئه‌وانه بڵاوكردنه‌وه‌ی ناوی خوا و پاشایه‌تییه‌كه‌یه‌تی له‌سه‌ر زه‌وی.
لای شاهیدانی یه‌هوه، جگه‌ره كێشان قه‌ده‌غه‌یه به‌وه‌ی زیان به جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت، بۆیه یارمه‌تی قوتابییه‌كانیان ده‌ده‌ن چۆن له جگه‌ره كێشان دووربكه‌ونه‌وه، وه له‌و بڕوایه‌ن هه‌رچی وڵات هه‌یه له‌لایه‌ن ئه‌هریمه‌نه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت، بۆیه به‌شداری تێداناكه‌ن، وه هه‌ڵكردن و ڕێزگرتنی ئاڵا به شێكه له ئه‌هریمه‌ن په‌رستی، به‌ڵام ڕێز له یاساكانی وڵاتان ده‌گرن به‌وه‌ی ڕێزگرتن له یاسا به‌شێكه له خواپه‌رستی.
لای ئه‌وان خوێنبه‌خشین قه‌ده‌غه‌یه به‌هۆی پیرۆزییه‌كه‌یه‌وه به‌و بنه‌مایه‌ی خوێن به‌شێكه له سرووش واتا (وه‌حی)، وه نابێت بیڕێژین یان بیبه‌خشین، هه‌تا بۆچاره‌سه‌ریه پزیشكیه‌كانیش كه بۆ ئه‌مه جێگره‌وه‌ی گونجاویان دۆزیوه‌ته‌وه.
گه‌واهیده‌رانی یه‌هوه باوه‌ر به خاچ ناكه‌ن به‌وه‌ی عیسای مه‌سیحی كوڕی مریه‌م به خاچ هه‌ڵ نه‌واسراوه به‌ڵكو به‌دارێك یاخود پارچه ته‌خته‌یه‌كی ئاسایی، كه كاتی خۆی باو بووه، هه‌ر بۆیه خاچ هه‌ڵناواسن له ماڵه‌كانیان و شوێنه تایبه‌تیه‌كانیان و وێنه هه‌ڵناواسن به دیواری ماڵه‌كانیان، له‌و بڕوایه‌ن كه عیسا كوڕی مریه‌مه و مریه‌می دایكیش جگه له عیسا منداڵی تری هه‌بووه كه دوای عیسا له‌دایك بوون به گوێره‌ی دانه‌ڕه‌سه‌نه‌كه‌ی په‌رتووكی پیرۆز، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه لای كڵێسا جێگه‌یان نه‌بووه‌ته‌وه.