چەند ڕۆژێک لەمەوبەر گۆرانییەک لە تۆڕەکۆمەلایەتیەکان بڵاوکرایەوە کە بەسەر شاری کەرکووکدا وترابوو، زۆر کەس بەهۆى نزیکى دەنگ و ستایلی هەر دوو هونەرمەند لەیەکتریەوە وایاندەزانی ئەو گۆرانییە بە دەنگى هونەرمەندى ناودارى كورد "زەکەریا عەبدوڵا" وتراوە.
ئهو هونهرمهنده ناوى "هاکان نەسرەدینه" هۆکاری وتنی ئەم گۆرانییە بەسەر شاری کەرکووکدا بۆئەوە دەگەڕێنێتەوە کە ئهو خۆى خەڵکی شارى کەرکووکه و ئەو ناڕەحەتیانەی بەسەر شار و خەڵکەکەدا هات زۆردڵگران و بێتاقەتیان كردووه، وایکرد کە ئەم گۆرانیە بنووسێت و بەسەر کەرکووکدا بڵێت.
هاکان نەسرەدین له واڵى تایبهتى خۆیى له تۆڕى كۆمهڵایهتى فهیسبووك ڕوونكردنهوهیهكى بڵاو كردۆتهوه و ئاماژهى پێكردووه: "پێش ئەوەی خۆمگۆرانیەکە بڵاوبکەمەوە، چەند کەسێک وێنەی هونەرمەند زەکەریا عەبدوڵایان بەکارهێنا بوو بۆ گۆرانیەکە بڵاویان کرد بووەوە و منیش نەم توانی کۆنترۆڵی بکەم، هەربۆیە لە ئەکاونتی تایبەتی خۆم لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕونکردنەوەمدا و بەشێوەی زیندوو ڤیدیۆی گۆرانیەکەم بڵاوکردەوە و دواتر ههموو شتێك ئاشكرا بوو".
هاکان ئاماژەی بەوەشداوه كه گۆرانی بۆ کەرکووک زۆر لە ئاواز و ستایلی هونهرمهندى ناودارى كورد زەکەریا عەبدوڵاوە نزیکە، وە خۆشى هەوادارێكی سهسهختى زەکەریایه و هەر ئەوەش وایکردووه بەستایلی ئەو گۆرانی بۆ کەرکووک بڵێت.
ئاشكراى كردووه لە ئێستهدا سەرقاڵی کاری نوێیە و لە ئایندەیەکی نزیکدا بڵاوی دەکاتەوە.
هاکان نەسرەدین تەمەنی 32 ساڵە و خەڵکی کەرکووکە، لە ئێستهدا دانیشتووی شاری هەولێرە، لە یەکێک لە پەیمانگاکانی شاری هەولێر بەشی ڕاگەیاندنی تەواو کردووە، هەروەها خاوەنی چەند بەرهەمێکی هونەریی و لە ئایندەیەکی نزیکدا نوێترین كارى بڵاوی دەکاتەوە.