گرانترین یاریزانی جیهان دەركرا

:: AM:09:07:23/10/2017 ‌

شەوی رابردوو هەردوو یانەی مارسیلیا و پاریس سان جێرمانی فڕەنسی لە هەفتەی دەیەمی خولی پلە یەكی فڕەنسادا بە ئەنجامی 2-2 گۆڵ یەكسان بوون.

لەو یارییەدا و لە ماوەی 2 خولەكدا بەهۆی كاری نابەجێ و دوور لە خوڕەوشتی وەرزشی نیما دا سیلڤای ئەستێرەی بەڕازیلی و گرانترین یاریزانی جیهان 2 كارتی زەردی بەڕوویدا بەرز كرایەوە و لەلایەن ناوبژیوانی یارییەكەوە كرایە دەرەوە.

گۆڵی یەكەمی یارییەكە لەلایەن لویس گۆستافۆی یاریزانی بەڕازیلی لە خولەكی 16ی گێمی یەكەمدا بۆ یانەی مارسیلیا هاتبووە تۆماركردن، نیمار هەر لەو گێمەدا لە خولەكی 33 گۆڵی یەكسانبوونەوەی بۆ یانەی پاریس سان جێرمان تۆمار كردبووەوە.

لە گێمی دووەمیشدا یانەی مارسیلیا لە خولەكی 78 لەلایەن فلۆران تۆفان گۆڵی دووەم بۆ یانەی مارسیلیا تۆمار كرابوو، بەر لە تەواوبوونی یارییەكەش و لە سێیەم خولەكی زیادكراودا ئەدینسۆن كاڤانی هێرشبەری ئۆرگوایی گۆڵی یەكسانبوونەوەی بۆ یانەی پاریس سان جێرمان تۆمار كردبووەوە.

هەرچەندە یانەی پاریس سان جێرمان لەو یارییەدا یەكسان بوو، بەڵام بەكۆكردنەوەی 25 خاڵ هەر لەریزبەندی یەكەمی یانەكانی خولی فڕەنسا مایەوە، یانەی مارسیلیاش خاڵەكانی كردە 18 و لە ریزبەندی 5 مایەوە.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م