له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مۆبایل پێویستی به وزه و كاره‌بایه‌كی به‌هێزتره له‌وه‌ی ئۆتۆمبێل ده‌توانێ دابینی بكات، به شه‌حنكردنه‌وه‌ی مۆبایله‌كه‌ت له رێی usb ئۆتۆمبێله‌وه، ده‌كرێ به ده‌ستی خۆت پاترییه‌كه‌ی بسووتێنیت.
له كاتی گه‌شتی درێژ و سه‌یران، یان له بارودۆخی كتوپڕدایت و ده‌ته‌وێت مۆبایله‌كه‌ت به‌كار بێنی، ده‌بینی شه‌حنی زۆر كه‌مه، له‌به‌ر ئه‌وه خێرا به usb ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ت كۆنێكتی ده‌كه‌یت، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات مۆبایله‌كه‌ت له كاتی شه‌حنكردن خاو بێته‌وه، زۆر جار به‌رنامه‌كانت ناكاته‌وه، چونكه وزه‌ی ئۆتۆمبێل زۆر كه‌متره له‌و وزه پێویسته‌ی بۆ شه‌حنكردنی مۆبایل ده‌بێت هه‌بێت.
مۆبایله‌كه‌ت هه‌ر وزه و كاره‌با ڕاده‌كێشێت، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات توانای پاترییه‌كه‌ی خاو بێته‌وه و زووتر له كاتی خۆی پڕ ده‌بێت له شه‌حن، كاتێك دووباره به كاره‌بای ئاسایی ده‌یكه‌یت به شه‌حنه‌وه، خاو ده‌بێته‌وه و داوای شه‌حنی ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ت ده‌كات.
بۆ ئه‌وه‌ی تووشی ئه‌م مه‌ترسییه‌ش نه‌بیت له‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ت، باشتر وایه هه‌میشه پاوه‌ربانكێكی باشت پێ بێت، بۆ بارودۆخی كتوپڕ به به‌كارهێنانی پاوه‌ربانكه‌كه‌ت مۆبایله‌كه‌ت بكه‌یت به شه‌حنه‌وه، پێویستت به usb ئۆتۆمبێله‌كه‌ت نه‌بێت.