سه‌كینه محه‌مه‌د عه‌لى راوێژكاری پارێزگاری نه‌ینه‌وا بۆ كاروباری ژنان و منداڵان و سه‌رۆكى لیژنه‌ى رزگاربووانى ده‌ستى داعش و بێنه‌وایان له پارێزگاى مووسڵ له دیدارێكى "وشه"دا راى ده‌گه‌یه‌نێت، پاش رزگاركردنى مووسڵ له ده‌ست چه‌كدارانى داعش، له خودى داعش ترسناكتر له‌ناو مووسڵ ماوه كه شانه نووستووه‌كانى داعشن و له ئه‌نجامى په‌روه‌رده‌ى داعش دروست بوون. ئه‌و ئاشكراى ده‌كات هه‌زاران منداڵى په‌روه‌رده‌كراوى داعش له كه‌مپه‌كاندا هه‌ن، به‌ڵام 80%ى منداڵانى لاى راستى مووسڵ له‌لایه‌ن داعشه‌وه په‌روه‌رده كراون.
دیارترین تاوانه‌كان داعش دژ به منداڵ و ژنان چی بوون له ماوه‌ى ده‌سه‌ڵاتیان له مووسڵ؟
دیارترین تاوانه‌كان دژى ژنانى ئێزیدی و توركمانه شیعه‌كانى ته‌له‌عفه‌ر كردراون، كه له هیچ كام له‌و پارێزگایانه‌ى داعش داگیرى كردن، ئه‌و تاوانانه‌یان ئه‌نجام نه‌داوه. ئه‌نجامی تاوانه‌كان داعش وایكرد ژماره‌ى بێنه‌وایان زۆر زیاد ببن، تاوانه‌كانى دژ به كچانی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵى كراون و وێرانكارییه‌كانى له مووسڵ ئه‌نجامیدا، به هیچ پارێزگایه‌كى تر به‌راورد ناكرێت. داعش بۆ ئه‌وه نه‌هات ناوچه‌كان وێران بكات، به‌ڵكو هات عه‌قڵى خه‌ڵك وێران و داگیری بكات، بۆ ئه‌وه‌ى كه له عێراقیش ده‌رچوو ئه‌و هزره‌ى هه‌ر بمێنێته‌وه، ئه‌مه‌ش وایكرد زۆر زیاتر گرنگی به كچ و كوڕانى خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵى بدات. بۆ ئه‌مه‌ش دوو گروپى دروست كرد، گروپی كچانی به‌هه‌شت و گروپی هه‌رزه‌كارانی خه‌لافه‌ت، كچانى به‌هه‌شت ئه‌وانه بوون كه ته‌مه‌نیان له 13 ساڵ كه‌متر بوون و له‌ناو ماڵه‌كاندا ده‌یانڕفاند و له شوێنه تایبه‌ته‌كانیان هزریان ده‌شۆردنه‌وه و پاشان ره‌وانه‌ى ماڵه‌وه ده‌كرانه‌وه. دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ ماڵ ئه‌و كچه دژى باوانى ده‌وه‌ستایه‌وه و ده‌بووه هه‌واڵگری داعش كه فڵان ماڵ مناڵیان هه‌یه، به هه‌مان شێوه بۆ هه‌رزه‌كارانیش به‌هه‌مان شێوه، له مزگه‌وته‌كان فێری به‌كارهێنانى چه‌ك و پشتێنه‌ی بۆمبڕێژ كرا‌و ده‌كران.
ژماره‌یان چه‌ند بوو؟
ژماره‌یان زۆر زۆره، چونكه گه‌ڕه‌ك نییه به هه‌زارانیان لێ نه‌بردرا بێت. ئێسته‌یش خێزان هه‌یه به دواى منداڵه‌كانیاندا ده‌گه‌ڕێن. به‌شى زۆریشیان له لای راستی مووسڵ بوون، 80%ی كچ و كوڕانی لاى راستى مووسڵ له‌گه‌ڵیاندا بوون و لاى چه‌پ رێژه‌كه ده‌گاته 60%، به‌ڵام زیاتر هه‌رزه‌كاران بوون نه‌ك كچان.
كه‌واته داهاتووى مووسڵ له‌به‌رده‌م مه‌ترسی گه‌وره‌دایه؟
بێگومان، بوونه‌ته خانه‌ى نووستوى داعش و ده‌بنه داعش به دیوێكی تر.
كه‌واته پلان چییه بۆ چاره‌سه‌ر و دووباره گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ ناو كۆمه‌ڵگه؟
حكوومه‌تى خۆجێیى مووسڵ ته‌نیا ده‌توانێت فشار بخاته سه‌ر حكوومه‌تى ناوه‌ندی، چونكه پرسه‌كه ته‌نیا پێوه‌ند به حكوومه‌تى خۆجێیى نییه، به‌ڵكو ته‌نانه‌ت پێوه‌ندیى به منداڵانى ته‌مه‌ن سێ ساڵیش هه‌یه كه كاریگه‌ری هزری داعشی به‌سه‌ره‌وه ماوه، تا ده‌گاته مامۆستاى زانكۆ و مامۆستاى ناوه‌ندی و سه‌ره‌تایی و فه‌رمانبه‌ران و.... هه‌موو سێكته‌ره‌كان كاریگه‌ری هزری داعشیان به‌سه‌ر ماوه. بۆیه ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت پلانێكى به‌هێزی نه‌بێت ئه‌وا كاره‌ساتێكى گه‌وره رووده‌دات. له مووسڵ هێشتا منداڵان جلوبه‌رگی ئه‌فغانی ده‌پۆشن و ژنانیش پابه‌ندن به جلوبه‌رگی داعشی، كه‌واته ئێمه رووبه‌ڕووى هزرێكى گه‌وره‌ی داعشی ده‌بینه‌وه له مووسڵ به تایبه‌ت.
كه‌واته حكوومه‌ت پلانى نییه، بۆچی؟
ده‌یبه‌ستنه‌وه به رزگاركردنى ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش، تا ئۆپه‌راسیۆن ته‌واو نه‌بێت كار له‌سه‌ر ئه‌وه ناكه‌ن.
ئه‌مساڵ ده‌رگه‌ى قوتابخانه‌كان ده‌كرێنه‌وه، رووبه‌ڕووى چى ده‌بینه‌وه؟
رووبه‌ڕووى كاره‌ساتێكى مرۆیی ده‌بینه‌وه كه ده هێنده‌ى داعش مه‌ترسیدارتره، ئه‌وان ئێسته بوونه‌ته خانه‌ى نووستوى داعش له‌ناو شاره‌كان. وه‌ك حكوومه‌تى خۆجێیى به‌رنامه‌مان هه‌یه، به‌ڵام پێویستى به پشتگیری دارایی هه‌یه كه هێشتا حكوومه‌تى عێراق هه‌نگاوى بۆ هه‌ڵنه‌گرتووه. ئه‌گه‌ر زوو ده‌ست نه‌كرێت به به‌رنامه‌ى دووباره گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ ناو كۆمه‌ڵگه كه‌واته هیچ نه‌كراوه، راسته شاره‌كان له ده‌ستى داعش رزگار كراون، به‌ڵام خانه‌ى نووستوو ماون، ئه‌وه‌ش هه‌مووان ده‌یزانین و ده‌شزانین دواى ئارامى گه‌رده‌لوول هه‌ڵده‌كات.
وڵاتانى جیهانى چیان كردووه، هاوكارییان كردوون؟
نه‌خێر هیچیان نه‌كردووه. ته‌نانه‌ت رێگه ناده‌ن ئه‌و منداڵانه‌ش وه‌ربگرینه‌وه كه له كه‌مپه‌كان هه‌ن، رێكخراوه بیانییه‌كان بازرگانى به‌و كه‌یسانه‌وه ده‌كه‌ن. ئه‌وه‌ش وایكرد نووسراو بكه‌ین كه نابێت هیچ رێكخراوێكى بیانى مناڵ وه‌ربگرێت، ته‌نانه‌ت به‌غداش بۆى نییه، رێكخراوه‌كان له‌وه هاتنه ده‌نگ، چونكه دژى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان بوو.
با پرسیار له پێش هاتنى داعش بكه‌ین بۆ مووسڵ، فه‌رمانگه‌ى بێنه‌وایانى مووسڵ چه‌ند مناڵى لێ بوو، چاره‌نووسیان چی لێهات؟
57 تا 60 مناڵى لێ بوو. داعش هات و ناوه‌كه‌ى بۆ خانه‌ى خه‌لافه‌ت گۆڕى و منداڵه رفێندراوه‌كانى ته‌له‌عفه‌ر و شنگالى برده ئه‌و خانه‌یه و راهێنانى له‌سه‌ر چه‌ك و پشتێنه‌ى بۆمبڕێژكراو و نیشانه‌شكێنى پێ ده‌كردن. ئه‌و 57 كه‌سه له‌وێ مانه‌وه، با چیرۆكی دوو كه‌سی خانه‌ى خه‌لافه‌تت بۆ باس بكه‌م. كوڕێك ناوی جۆن بوو، توركمانى شیعه‌ى خه‌ڵكى ته‌له‌عفه‌ر بوو، كچێكیش ناوی روقیه بوو، جۆن برایه‌كى ته‌مه‌ن 14 ساڵى هه‌بوو، پشتێنى بۆمبڕێژكراوی به‌ست و خۆی ته‌قانده‌وه. روقیه‌ى ته‌مه‌ن 14 ساڵیش له چه‌كدارێكى داعشی قاچ بڕاو ماره‌بڕ كرا. كه‌واته پلانه‌كه ئه‌وه بوو كوڕه‌كان بۆ شه‌ڕ په‌روه‌رده ده‌كران و كچه‌كانیش بۆ ماره‌كردن له چه‌كدارانى داعش.
چى به‌سه‌ر ئه‌و 57 كه‌سه هات؟
ته‌نیا 18 كه‌سیان ماونه‌ته‌وه و ئه‌وانى تر چاره‌نووسیان دیار نییه.
ئێسته ژماره منداڵه بێنه‌وا و بێ سه‌رپه‌رشته‌كان چه‌نده؟
له كه‌مپی حه‌مام عه‌لیل 600 مناڵ هه‌یه، لاى من 55 مناڵ هه‌یه له خانه‌ى بێ سه‌رپه‌رشتانى سه‌ر به پارێزگا، كه‌مپی حه‌سه‌ن شام 25 مناڵ، كه‌مپی گه‌یاره 200 مناڵ. جگه له كه‌مپه‌كانى نه‌مرود و سه‌لامییه كه تازه له ته‌له‌عفه‌ر كراونه‌ته‌وه، جگه له‌و منداڵانه‌ى له كه‌مپه‌كانی ئه‌مه‌ریكان كه كه‌مپه‌كانی سێ هه‌زار و چوار هه‌زار و پێنج هه‌زار ده‌گرێته‌وه و هه‌روه‌ها كه‌مپى ئه‌كتت و كه‌مپى شێخان كه 55 منداڵى بێ سه‌رپه‌رشتى تێدایه.
بۆچى رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئه‌و منداڵانه به ئێوه ناده‌نه‌وه؟
رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئاماده نین مناڵه‌كان راده‌ستى ئێمه بكه‌نه‌وه، چونكه پاره‌ى پێ وه‌رده‌گرن، به‌ڵام بڕیارمانداوه له‌م هه‌فته‌یه ته‌واوی منداڵه‌كان له كه‌مپه‌كان وه‌ربگرینه‌وه.
منداڵه داعشه‌كان ژماره‌یان چه‌نده؟
له كه‌مپی جدعه كه هه‌زار و 500 بنه‌ماڵه‌ى داعشى تێدایه و هه‌موویان هی ناوخۆن، هه‌ر ژنێك زیاتر له مناڵێكى هه‌یه، هه‌یانه چوار مناڵى هه‌یه. كوڕێكی ته‌مه‌ن 10 ساڵانم وه‌رگرت ناوی ئه‌نه‌س بوو، باوكی سه‌رۆكى نیشانه‌شكێنه‌كانى داعش بوو، راهێنانى له‌سه‌ر چه‌ك كرد بوو، خۆى گوتى پێنج كه‌سی كوشتووه و ئاره‌زوویشی ئه‌وه بوو وه‌ك باوكی ببێته نیشان شكێن.
ئه‌ى منداڵه بیانییه‌كان كه له‌ناو داعش بوون؟
لاى ئه‌مریكییه‌كان 450 ژنى داعشی بیانى هه‌یه كه مناڵیشیان هه‌یه و زۆرینه‌یان رووسی و سوریین. سورییه‌كان به‌شى زۆریان ئه‌وانه‌ن كه گازییان له ژنه‌كانى تر ده‌گرت و ئامێری تایبه‌ت به گاز گرتنیان هه‌بوو. منداڵێكى چیچانیان هێنایه لام كه گازییان لێگرت بوو، دكتۆر ده‌یگوت نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ناكه‌م، چونكه برینه‌كه‌ى قوڵه و پیس بووه، له‌سه‌ر به‌رپرسیاریه‌تى من بۆیان كرد.
حكوومه‌تى عێراق ره‌گه‌زنامه ده‌دات به منداڵه داعشییه عێراقییه‌كان؟
بێگومان، چار نییه و هه‌ر ده‌بێت ره‌گه‌زنامه‌یان پێ بدرێت.
چاره‌نووسی ژن و منداڵه بیانییه‌كان چییه؟
به‌ڕێزه‌وه به‌ڕێ ده‌كرێن بۆ وڵاتانى خۆیان. سه‌رۆكى ئه‌ركانى چیچان بۆ چوار ژنه چیچانى هاته عێراق، حكوومه‌تى عێراقیش هیچ ده‌سه‌ڵاتى نییه و هه‌مووى له ده‌ست ئه‌مریكییه‌كانه.
ئه‌ى ئه‌وانه‌ى ناوخۆى عێراق؟
ئه‌وانه‌ى ناوخۆ، بۆ نمونه ئه‌وانه‌ى خه‌ڵكى گه‌یاره‌ن، خه‌ڵكه‌كه قبوڵ ناكه‌ن بگه‌ڕێنه‌وه. ئه‌وان ئێسته له كه‌مپی حه‌مام عه‌لیل نیشته‌جێن، نازانم چاره‌نووسیان چی ده‌بێت، به‌ڵام پێده‌چێت هه‌ر له‌ناو كه‌مپ بمێننه‌وه یان ره‌نگه هه‌موویان كۆ بكرێنه‌وه و بخرێنه كه‌مپه‌كى تایبه‌ته‌وه.
له‌باره‌ى ژنانى رزگار بوو، چیتان بۆ كراوه؟
حكوومه‌تى عێراق ملیارێك دیناری ته‌رخان كرد بۆ هه‌زار و 710 ژنی رزگاربوونى ئێزیدی و چوار مه‌سیحی و سێ توركمان، دواى بینینى خولێكى سێ مانگی له هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه‌كان، بڕیار ده‌درا كه كێ پێویسته ببردرێته خولی داهاتوو له لوبنان یان توركیا، به‌ڵام ئه‌نجوومه‌نى ئێزیدییه‌كان و لیستى برایه‌تى له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌وا داوایان كرد پاره‌كه راسته‌وخۆ بدرێت به رزگاربووان نه‌ك بخرێنه ناو خوله‌وه. دوتر ئه‌ڵمانیا هاته سه‌ر خه‌ت، هه‌زار و 505 ژنى ئێزیدی بردرانه ئه‌ڵمانیا، ئه‌مه‌ش به هه‌وڵی دكتۆر میرزا كه چالاكێكى ئێزیدییه و له ئه‌ڵمانیا نیشته‌جێیه.
له سه‌ره‌تاى پڕۆسه‌ى رزگاركردنى مووسڵ چه‌ند ئێزیدی رزگار كراوه؟
زیاتر له سه‌د ژنى ئێزیدی رزگار كراوه و سێ توركمان و 78 مه‌سیحیش هه‌بوون. به‌گوێره‌ى به‌دواداچوونى من، ئێزیدییه‌كان ده‌یانگوت داعش مامه‌ڵه‌ى باشتری له‌گه‌ڵ ئێزیدییه‌كان ده‌كرد نه‌ك توركمانه شیعه‌كان، ئه‌وان ده‌یانگوت له سه‌ره‌تادا داعش ژن و كچانى ئێزیدی به نۆره توندوتیژى سێكسی له‌گه‌ڵدا ده‌كردن و پاشان هه‌موویان له گۆڕه‌پانێك كۆیان ده‌كردنه‌وه و به‌نزینیان پێدا كردن و سووتاندییان. ژنانى توركمانى شیعه تا ئێسته نزیكه‌ى 750 ژن بێ سه‌رو شوێنن. دوایین كچه مه‌سیحی رزگار بووى ده‌ستى داعش ناوى ئوم جۆزێفه، كه كه‌وته ده‌ستى داعش ته‌مه‌نى 13 ساڵ بوو، ئێسته 16 ساڵه و دایكی دوو منداڵه.
ئه‌و ژنانه‌ى شوویان به داعش كردووه، ژماره‌یان چه‌نده؟
له كه‌مپی دیبه‌گه 25 ژن هه‌ن كه شوویان به داعش كردووه، ته‌نانه‌ت گرێبه‌ستى هاوسه‌رگریشیان نییه و مناڵه‌كه‌شیان ناسنامه‌ى نییه. له حه‌مام عه‌لیل زیاتر له هه‌زار ژن ده‌بن كه مێرده‌كانیان داعش بوون، له كه‌مپی جه‌دعه هه‌زار و 500 ژن هه‌ن كه پیاوه‌كانیان داعش بوون، ئێسته‌ش 10 ژن له‌وان سكپڕن له پیاوانى داعش.
له كه‌مپه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌هه‌مان شێوه ئه‌و ژنانه هه‌ن كه پیاوه‌كانیان داعش بوون؟
به‌ڵێ، به‌ڵام زانیاری دروستمان نییه كه ژماره‌كه چه‌نده و ناوه‌كانیشیان له لیستى ئاسایشی نیشتمانى نییه.
ئێسته له مووسڵ ژنانى داعش هه‌ن؟
وه‌ك ده‌زانن مووسڵ شارێكى زۆر گه‌وره‌یه، بێگومان ژنانى داعشی هه‌ن، به‌ڵام خۆیان ئاشكرا ناكه‌ن، كه لێیان ده‌پرسی ده‌ڵێن پیاوه‌كانمان بێسه‌رو شوێنه.
ژن و منداڵه‌كان، ئه‌وانه‌ى رزگار بوونه له ده‌ستى داعش و ئه‌وانه‌ى پیاوه‌كانیان داعش بوونه جیاوازییان چین؟
جیاوازییان زۆرن، ئه‌وانه‌ى ژنى داعش بوونه ئێسته ژنه‌كان خۆیان منداڵه‌كانیان له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌ى داعش په‌روه‌رده ده‌كه‌ن، ئه‌مانه‌ش ژماره‌یان زۆر زۆره. به‌ڵام رزگاربووان به پێچه‌وانه‌وه ته‌نانه‌ت ره‌تى ده‌كه‌نه‌وه منداڵه‌كانیش جێبهێڵن، گه‌نجه‌كانیان ده‌یانخوازن.