بابه‌كر زێباری به‌رپرسی میحوه‌ری بادینان ئاشكرای ده‌كات، پلانی شه‌ڕی حه‌شدی شه‌عبی له دژی پێشمه‌رگه، دوای ئه‌وه داڕێژراوه كه پێشمه‌رگه ناوچه كوردستانییه‌كانی رزگار كرد و له‌و كاته‌وه حه‌شد كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له كاتێكی گونجاو‌دا هێرش بكاته سه‌ر كوردستان و ناوچه كوردستانییه‌كان داگیر بكات. ئه‌و باس له‌وه‌ش ده‌كات ئه‌وه‌ی له كه‌ركووك رووی دا، شكستی پێشمه‌رگه نه‌بوو، به‌ڵكو خیانه‌تی گرووپێكی ناو حزبێكی سیاسی بوو.
به گوته‌ی زێباری وره‌ی پێشمه‌رگه هه‌موو كات به‌رز بووه و هیچ كاتێك و به هۆی هیچ شه‌ڕ و جۆره چه‌كێك وره‌ی له‌رزۆك نه‌بووه، به‌ڵام كاتێك گرووپێك له ناوخۆ خیانه‌ت بكات، ئه‌وا ناكرێ به‌وه لێك بدرێته‌وه پێشمه‌رگه شكستی خواردبێت، به‌ڵكو له ناچاری كشاوه‌ته‌وه.
ئه‌و ده‌ڵێت، "كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به چاوساغی گرووپێكی نێو لایه‌نێكی سیاسی بووه و ده‌ستبه‌رداری دوو لیوای پێشمه‌رگه و به‌جێهێشتنی كۆسره‌ت ره‌سووڵ به ته‌نیایی، مه‌زنترین خیانه‌تی سه‌ربازی و نیشتمانییه به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه و گه‌لی كوردستان. ئه‌م خیانه‌ته له كاتێكدا رووی دا كه له دوایین كۆبوونه‌وه‌ی نێوان بارزانی و یه‌كێتی پێداگری له به‌رگری له خاك و نیشتمان و هاوكاری و هاوئاهه‌نگی نێوان پێشمه‌رگه كراوه، به‌ڵام كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه به بڕیارێكی یه‌كلایه‌نه، گه‌وره‌ترین گورزی له پێشمه‌رگه دا.
هه‌روه‌ك زێباری ئاماژه‌ی پێ كرد، هێرشه‌كه به هیچ شێوه‌یه‌ك پێوه‌ندی به ئه‌نجامدانی ریفراندۆمه‌وه نییه، به‌ڵكو پێوه‌ندی راسته‌وخۆی به گرتنه‌وه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه، هه‌رچه‌نده هه‌رێمی كوردستان هیچ كارێكی ناده‌ستووری و یاسایی به‌رامبه‌ر به عێراق نه‌كردووه، به‌ڵام چاوچنۆكی عێراق و هه‌ندێ وڵاتی دراوسێ هوكاری ئه‌وه بووه كه كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر نه‌كرێت."
بابه‌كر زێباری روونی كرده‌وه كه له‌ناو سنووری ده‌وڵه‌تی عێراق هه‌ر شتێك روو بدات، ئه‌وا به‌پێی ده‌ستوور نابێت له رێی چه‌ك چاره‌سه‌ر بكرێت، ئه‌وه‌ی عێراق به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌یكات، به پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور و یاسایه .
پێشتر چه‌ندان جار پێشمه‌رگه به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی عێراق به تایبه‌تی رژێمی به‌عس و سه‌دام شه‌ڕی كردووه و ئه‌وكات رژێمی به‌عس فڕۆكه‌شی به دژی پێشمه‌رگه به‌كار هێناوه، به‌ڵام هه‌رگیز هێزه‌كانی پێشمه‌رگه نه‌شكاون، چونكه پێشمه‌رگه ئیراده‌ی هه‌یه و شه‌ڕیش ته‌نیا به ئیراده ده‌كرێت نه‌ك چه‌ك، ئه‌گه‌ر حه‌شد چه‌كی هه‌بێت و شانازی پێوه بكات، ئه‌وا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ئیراده‌ی هه‌یه. زێباری وای گۆت.
به‌پێی قسه‌كانی بابه‌كر زێباری ئه‌گه‌ر ئێسته‌ش جارێكی تر لایه‌نه سیاسییه‌كان و گه‌لی كوردستان ده‌ست له‌ناو ده‌ستی یه‌كتر بنێن و یه‌كڕیز و یه‌كگرتوو بن، جارێكی تر ده‌توانن هه‌موو ئه‌و ناوچانه بگرنه‌وه كه به‌هۆی خیانه‌ته‌وه له ده‌ست دراون.
دۆخی عێراق ئاسایی نییه و نابێت وا لێك بدرێته‌وه ئیتر سوپای عێراق هیچ كێشه‌یه‌كی نییه. به بۆچوونی به‌رپرسی میحوه‌ری بادینان له ناو هێزه‌كانی عێراق، جۆرێك په‌رتوبڵاوی هه‌یه و هه‌رچه‌نده تا ئێسته هه‌ڵویستی ئه‌مه‌ریكا دیار نییه، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وه ده‌مێنێته‌وه كه هه‌ردوولا شه‌ڕ نه‌كه‌ن، چونكه شه‌ڕ له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولادا نییه و ده‌بێت به‌غدا و هه‌ولێر بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر مێزی گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
پێویسته بگوترێت شه‌نگالیش به بێ شه‌ڕ راده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی كرا و ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی پێشمه‌رگه‌ش ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ی له شه‌نگاڵ رووی دا خیانه‌ت نه‌بووه، به‌ڵكو بارزانی شه‌نگالی دایه ده‌ست هێزه‌كانی ئێزیدی بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان بڕیار له‌سه‌ر شه‌نگال بده‌ن و ئه‌گه‌ر نایانه‌وێت خوێن له شه‌نگال بڕژێت، ئه‌وا خۆیان بڕیاری كۆتا بده‌ن.
بابه‌كر زێباری به‌رپرسی میحوه‌ری بادینان و سوپاسالاری پێشووی عێراق له‌باره‌ی دۆخی ئێسته‌ی پێشمه‌رگه، روونی ده‌كاته‌وه كه بارودۆخی پێشمه‌رگه زۆر باشه و یه‌كگرتوویی و یه‌كرێزی گه‌لی كوردستانیش ده‌توانێت وره‌ی پێشمه‌رگه به‌رزتر بكاته‌وه.
وشه / دهۆك- نه‌وزاد هلۆری