خانمه ئه‌كته‌ری ناسراوی شاری سلێمانی "هه‌واڵ عوسمان"، نوێترین وێنه‌ی له واڵى تایبه‌تى خۆی له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك بڵاو كردووه‌ته‌وه و هه‌وادارانى تووشى شۆك كردووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ته‌واوى ڕوخسار و جه‌سته‌ى گۆڕاه‌وه.
دواى ئه‌وه‌ى خانمە ئەکتەری شاری سلێمانی "هەواڵ عوسمان" نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوە و سەرنجی هەوادارانی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوه و هه‌ندێكیان پیرۆزبایى ئه‌وه‌یان لێ كردووه كێشى له‌شى به ته‌واوى داگرتووه و جوان بووه و هه‌ندێكیان ده‌ڵێن جوانى له ده‌ست داوه و له ئیسته به شێوه‌یه‌كى به‌ته‌مه‌نتر ده‌رده‌كه‌وێت، به‌شێكیان گومانى ئه‌وه ده‌كه‌ن ناوبراو تووشى نه‌خۆشى بووبێت و له هه‌وادارانى ده‌یشارێته‌وه.
ئه‌م وێنه‌یه‌ى هه‌واڵ عوسمان له كاتێكدا دێت كه خوشكى ناوبراو هونه‌رمه‌ند وه‌نه‌وشه‌ش كێشى له‌شى خۆى داگرتووه.
له‌ماوه‌ى ڕابردوودا، خانمه ئه‌كته‌ری شاری سلێمانی "هه‌واڵ عوسمان" نوێترین وێنه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، بڵاوكرده‌وه و له‌سه‌ری نوسیووه: "ئه‌زیزی دڵم پشت و په‌نای من، (21) ساڵه هه‌موو به‌یانی و هه‌موو شه‌وێك سوپاسی خودا ئه‌كه‌م كه تۆی به من به‌خشیووه، ئێسته‌ش ئه‌مه‌وێ پێت بڵێم زۆرم خۆش ئه‌وێت و خودا تۆم لێنه‌سێنێ و هه‌رده‌م له‌ش ساغ و ته‌ندروست باش بیت و ڕۆژی له‌دایكبوونت پیرۆز".
هه‌واڵ عوسمان، خوشكی هونه‌رمه‌ند به‌یان عوسمانه ناسراو به "وه‌نه‌وشه" و زیاتر به كاره‌كته‌ری (ژاڵه) له زنجیره درامای گه‌رده‌لوول ناوبانگی هونه‌ری ده‌ركردووه، هاوسه‌ری (پشتیوان به‌ده‌وی)ی هونه‌رمه‌نده.