كه‌ناڵێكی لۆكاڵی به كوالێتی HD، له لایه‌ن كوڕێكی ئامێدییه‌وه دروست كراوه، ڕۆژانه بۆ ماوه‌ی 10 سه‌عات په‌خشی هه‌یه، ئه‌م گه‌نجه چاوه‌ڕێی هاوكارییه تا په‌ره به كاره‌كه‌ی بدات.
"ماهر شه‌عبان چێی" گه‌نجێكی شاره‌دیێ شێلادزێ سه‌ر به شارۆكه‌ی ئامێدییه، هه‌ر له منداڵییه‌وه ئاره‌زووی ئه‌وه بووه له كه‌ناڵێكی ته‌له‌ڤزیۆنی وه‌ك ڕاگه‌یاندكار كار بكات، كه گه‌وره‌بوو خه‌ونه‌كه‌ی به بارێكی تردا هاته دی و كه‌ناڵێكی لۆكاڵی به كوالێتی HD دروستكرد و ناوی ناوه ''ده‌ڤه‌ر"، ئێسته ته‌نیا ڕۆژانه 10 سه‌عات په‌خشی له ده‌ڤه‌ری بارزان و ئامێدی هه‌یه، چاوه‌ڕێی هاوكارییه‌كی مادییه، بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوی كوردستاندا كه‌ناڵه‌كه‌ی بڵاو بكاته‌وه، چونكه ئێسته ته‌نیا 150 بۆ 200 هه‌زار كه‌س ده‌توانن په‌خشه‌كه‌ی وه‌ربگرن.
له‌باره‌ی ورده‌كارییه‌كانی كه‌ناڵه‌كه‌ی، ئه‌م گه‌نجه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، سه‌ره‌تا له دووكانێكی ئه‌لیكترۆنی كاری چاكردنه‌وه‌ی مۆبایل و كه‌لوپه‌له كاره‌بایییه‌كانی كردووه، دواتر په‌ره‌ی به تواناكانی داوه و لێهاتوویییه‌كه‌ی یارمه‌تی داوه، به هاوكاری ستافێكی بچووكی خۆبه‌خش ئه‌م كه‌ناڵه دروست بكات، تا ئێسته زیاتر له ده‌فته‌رێك دۆلاری ئه‌مه‌ریكی تێدا خه‌رج كردووه، كه‌ناڵه‌كه‌ش له یه‌كێك له ژووره‌كانی ماڵی خوی دانراوه، له ڕێی تاوه‌ر په‌خشه‌كه بۆ ناوچه‌كانی تر ده‌چێت.
ماهیر شه‌عبان ڕوونی كرده‌وه، ده‌ڤه‌ر وه‌ك كه‌ناڵێكی كومه‌ڵایه‌تی و خێزانی كارده‌كات، گرنگی به پرسه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌دات، دراما و كلیپ، فیلم كارتۆن، چالاكییه نه‌ته‌وه‌یییه‌كانی سنووری ده‌ڤه‌ری ئامێدی و بارزان په‌خش ده‌كات.
زیاتر گوتی: "ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاوكاریمان بكات، ئه‌وا ده‌توانین په‌خشی كه‌ناڵه‌كه‌مان بگه‌یه‌نین به هه‌موو كوردستان، ئێسته بینه‌ران ده‌توانن له ڕێی مانگی ده‌ستكردی نایلسات له سنووری ده‌ڤه‌ری بارزان و ئامێدی، ته‌نیا به دانانی LMP بینه‌ری كه‌ناڵی ده‌ڤه‌ر بن "
ئامێدی / نه‌وزاد هلۆری