وڵاتی چین به به‌رده‌وامی هه‌وڵ ده‌دات كاره‌كانی مرۆڤ ئاسانتر بكات، له‌لایه‌تی تره‌وه هه‌وڵ ده‌دات بۆ دروستكردنی ڕۆبۆت كه له شێوه و هه‌ڵسوكه‌وته‌وه له مرۆڤ بچێت.
زانا و شاره‌زایان بواری ته‌كنه‌لۆجیا رۆبۆتێكیان دروست كردووه كه كاری پزیشكی ده‌كات، به‌تایبه‌تیش كاری ددانسازی، هه‌ر له كۆنه‌وه زۆر له وڵاتان كار ده‌كه‌ن بۆ دروستكردنی ڕۆبۆتێك كه ببێته خاوه‌ن پیشه‌یه‌كی دیاریكراو و ئێشه‌كانی مرۆڤ ئاسانتر بكات.
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی "
time " دا كه بڵاوی كردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، كه زاناكانی چین ڕۆبۆتێكی زۆر پێشكه‌وتوویان به‌رهه‌م هێناوه كه ده‌توانێ به سه‌ركه‌وتوویی و به‌بێ گرفت كاری پزیشكی ددان ئه‌نجام بدات.
ئه‌م ڕۆبۆته له‌لایه‌ن زانكۆی "بیهانگ" له پایته‌ختی چیندا، له نه‌خۆشخانه‌ی پزیشكی ددانی له هه‌مان زانكۆدا به‌رهه‌م هێنراوه و هه‌ر له‌م زانكۆیه‌ش تاقیكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر كراوه و به‌كار هێنراوه.
ڕۆبۆته‌كه له یه‌كه‌م كاری وه‌ك دكتۆری ددان هه‌ڵساوه به كاری چاندنه‌وه‌ی ددان بۆ نه‌خۆشێك كه ددانی كه‌وتووه، هه‌روه‌ها كاری چاندنی ددانه‌كه بۆ ئه‌و نه‌خۆشه به‌ته‌نیا له‌لایه‌ن رۆبۆته پزیشكه‌كه ئه‌نجام دراوه به‌بێ ده‌ستێوه‌ردانی پزیشكی مرۆڤ، كه ئه‌مه‌ش بۆ یه‌كه‌م جاره له دنیا و له مێژووی پزیشكی ددان شتی وا ئه‌نجام بدرێ.