كۆمپانیاى ئه‌پڵ پێشبینى ده‌كات داهاتی فرۆشتنی مۆبایله‌كانى له ماوه‌ى سێ مانگی رابردوو بگاته 84 تا 87 ملیار دۆلار، ئه‌مه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ى مۆبایلى نوێی ئه‌پڵ به ناوى (ئایفۆن ئێكس) كه بڕیاره نرخه‌كه‌ى 999 دۆلار بێت.
به‌یاننامه‌كه‌ى ئه‌پڵ له‌سه‌ر فرۆشى مۆبایله‌كانى و داهاتی، پێشبینییه‌كانى بۆرسه‌ى ۆول ستریت-ی تێپه‌ڕاند و تواناى كۆمپانیاشی ئاشكرا كرد كه ده‌توانێت خواستى بازاڕ له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو مۆبایله‌ى به‌رهه‌می ده‌هێنێت، پڕ بكاته‌وه و پێشبینى ده‌كرێت بۆ ئه‌مساڵ ژماره‌یه‌كى نوێ له به‌رهه‌مهێنانى مۆبایل و فرۆش تۆمار بكات.
دواتى به‌یاننامه‌كه‌ى ئه‌پڵ و به‌رزبوونه‌وه داهاتى كۆمپانیاكه، كاردانه‌وه‌ى ئه‌رێنى هه‌بوو له‌سه‌ر بازاڕی پشكه‌كانى كۆمپانیاكه‌ش به جۆرێك له سه‌عاته سه‌ره‌تاكانى بڵاوبوونه‌وه‌ى به‌یاننامه‌كه‌دا رۆژى پێنجشه‌می رابردوو، پشكى كۆمپانیاكه له بازاڕی پشكه‌كاندا به رێژه‌ى 3% به‌رز بووه‌وه، به‌مه‌ش پێشبینى ده‌كرێت سه‌رمایه‌ى كۆمپانیاكه له بازاڕدا بگاته 900 ملیار دۆلار.
نه‌وه‌ی نوێى ئایفۆن ئێكس، به نه‌خشه‌یه‌كى سه‌رنجڕاكێش كه یه‌كه‌مین گۆڕانكارییه ده‌كه‌وێته به‌ر دیدی كڕیارانى و هه‌ستى پێ ده‌كرێت و شاشه‌كه ته‌واوى رووى ده‌ره‌وه‌ى مۆبایله‌كه‌ی داپۆشیوه.
ئه‌گه‌رچى كۆمپانیاكه دوو جۆری ئایفۆن8ى خسته بازاڕه‌كان به دوو قه‌باره‌ى جیاواز، به‌ڵام ئایفۆن8 ئه‌و پێشوازییه‌ى لێ نه‌كرا به‌هۆی راگه‌یاندنى خستنه بازاڕی ئایفۆن ئێكس و ئایفۆن10، به‌مه‌ش وای كرد خواست له‌سه‌ر ئایفۆن8 زۆر كه‌م ببێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ناتوانین بڵێین داهات و قازانجی كۆمپانیاكه كه‌م بووه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئایفۆن ئێكسیش له هاوكێشه‌كه ده‌ربهێنین، ئه‌وا كۆمپانیاكه قازانجی باشی كردووه.
كۆمپانیای ئه‌پڵ له ماوه‌ى سێ مانگی رابردوودا، واته تا 30ى ئه‌یلوول، 46 ملیۆن و 700 هه‌زار مۆبایلی فرۆشتووه، ئه‌م رێژه‌یه‌ش به به‌راورد به هه‌مان ماوه‌ی ساڵى رابردوو، ئه‌وا رێژه‌ى 3% له فرۆشى زیادی كردووه، هاوكات 11%ى فرۆشی ئایپاده‌كه‌شی زیادی كردووه.
هه‌موو ئه‌و ئامارانه پێمان ده‌ڵێن كه ئاستى فرۆشی كۆمپانیاكه چه‌ند هێنده بووه‌ته‌وه، له ماوه‌ى سێ مانگی رابردوو به به‌هاى 52 ملیار و600 هه‌زار دۆلار فرۆشى هه‌بووه، به‌مه‌ش به رێژه‌ى 12% فرۆش زیادی كردووه به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌مان ماوه له ساڵى رابردوودا.