لە میسر ترەمپ و هیلاری دەبنە شانۆیی

:: PM:01:28:11/11/2016 ‌

هالە فاخر كە خاتوونە ئەكتەرێكی زۆر ناوداری كۆمیدیای عەرەبی و میسرییە، لە شانۆیییەكدا رۆڵی هیلاری كلینتن دەبینێ كە رۆڵەكەی بەرامبەر ئەكتەر بەیوومی فوئاد بەرجەستە دەكات و ئەویش رۆڵی دۆناڵد ترەمپ دەبینێ.

پێگەی "ئیلاف" بڵاوی كردووەتەوە، لە دوێنێ پێنجشەمەوە ئەو شانۆیییە بەناوی "بەیوومی ترەمپ و هالە كلینتن" لە قاهیرە پێشان دەدرێت كە بڕیارە تا بەهاری داهاتوو بەردەوام بێت.

ئەو شانۆیییە كە تیپی "تیاترۆ میسر" پێشانی دەدات، بەگاڵتەجاڕییەوە رووداوەكانی هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەمەریكا پێشان دەدات كە ململانێی نێوان هەردوو كاندیدی سەرۆكی ئەو وڵاتە "دۆناڵد ترەمپ و هیلاری كلینتن"ە.

پێگەكە ئاماژەی داوە، هالە فاخر رۆڵی هیلاری دەبینێ و بەیوومی فوئادیش رۆڵی ترەمپ دەبینێ، هەفتانە سێ جار نمایش دەكرێت و زۆرترین جەماوەر لە دەوری ئەو كارە هونەرییە كۆ بوونەتەوە. هاوكات ئێزگەی رایۆیی كەناڵی ئەلحەیات، شانۆیییەكە دەوەشێنێت كە بەپێی چاودێرانی ئەو بوارە، گرنگترین و گەورەترین كاری شانۆیییە لەم قۆناغەی ناوچەكە و دنیادا كە لەسەر شانۆی "خانەی ئۆپرا" پێشان دەدرێت.

وشە/ ئیلاف



وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د