ئەنتۆنی ڤان لیڤنهووکی زیندەوەرناس

:: PM:11:02:09/11/2017 ‌
ئەنتۆنی ڤان لیڤنهووک لە ٢٤ی ئۆکتۆبەری ساڵی ١٦٣٢دا، لە دایک بووە. لێکۆڵەرەوەیەکی هۆڵەندیی بوو، و یەکەم کەس بوو کە وردبینی رۆشنایی سادەی دۆزییەوە لەڕێگەی تێروانینیەوە بۆ زیندەوەرۆچکەی ورد لەنێو دڵۆپەی ئاودا، لە پێشەنگی ئەو زانیانەشە کە هاوێنەیان بەکارهێناوە. هەموو ژیانی بە فەرمانبەرێکی بچووکی حکوومەت بەڕێ کرد. ئەو دوو جار لە ژیانیدا هاوسەرگیری کردووە، هەروەها شەش منداڵی خستووەتەوە. 

ڤان تەندروستییەکی باشی هەبوو، هەمیشە بە گوڕ و تینەوە کاری دەکرد، تا چەند کاتژمێرێک بەری مردنی. ئەو چەندان گەورەپیاو و ئەدیبانی گەورە و زانایان و سیاسییانی سەردەمی خۆی، لە ماڵەکەیدا، سەردانیان کردووە، قەیسەری گەورە بتڕس و پاشای ئینگڵتەڕا سەردانیان کردووە. هەروەها لە هەمان ئەو شارەی لێی لە دایک بووبوو، ئەوکات تەمەنی گەیشتبووە ٧٠ ساڵان، کۆچی دوایی کرد.

لیڤنهووک لە هۆلەندا لەدایک بووە. ماڵباتەکەی هەژار بوون و لە ڕێگەی دروستکردنی سەبەتە و فرۆشتنی ئاوی جۆ، بژێوی ژیانی خۆیان دابین دەکرد. ئەنتۆنی ڤان لیڤنهووک دوای مەرگی باوکی، شوێنی لە دایک بوونەکەی بەجێهێشت و چوو بۆ ئەمستەردام و لەو شارە لە دووکانێکی خواردەمەنی بوو بە شاگرد و دواتر گەڕایەوە شوێنی لەدایک بوونەکەی و هاوسەرگیری کرد و دووکانێکی خواردنی دانا و بوو بە سەرایداری شارەوانی.

زۆربەی کاتەکان ئەنتۆنی خەریکی دروستکردنی زەڕەبین "لێنز" و ئاوێنە بوو و خەریکی سیقاڵدانی ئەوان بوو، تا ئەوەی، کە توانی "میکرۆسکۆپێکی" بچووک بەرهەم بێنێت و لە ڕێگای ئەوەوە شتە وردیلەکانیشی دەبینی. ڤان کۆمەڵێک تاقیکاری لەسەر پێست و تووکی ئاژەڵەکان و سەر و باڵی مێشەکان بە ئەنجام گەیاند. لەو کاتانەدا کەسانی دەورووبەری ئەویان بە شێت ناو دەبرد، بەڵام ئەو سەرنجێکی بە قسەکانی ئەوان نەدەدا و هەروا خەریکی کارەکەی خۆی بووە.

 ئەنتۆنی بۆماوەی چەند کاتژمێرێک دادەنیشت و چاوی لەو "لێنزە" دەکرد، کە دروستی کردبوو. ڕۆژێکیان دڵۆپە ئاوێکی لە گۆمێکدا هەڵگرتبوو و بەلێنزەکەی سەیری دەکرد، چاوی بە هێندێک بونەوەری ورد کەوت، کە لە ناویدا دەجووڵان، قەبارەکەیان ئەوەندە بچووک بوو، کە نەدەکرا بە چاو ببینرێن. ئەنتۆنی ئەو بونەوەرە بچووکانەی ناونا "بونەوەرە زیان هێنەرەکان". 

ئەو لەسەر ئەو باوەڕە بوو، کە ئەو بوونەوەرانە لە ئاسمانەوە بەرەو زەوی نەهاتوون و بۆ سەلماندنی قسەکەی خۆی دەستی بە تاقیکردنەوەکانی کرد. دڵۆپە بارانێکی هەڵگرت کە لە قاپێکی خاوێندا بوو بە میکرۆسکۆپەکەی نۆڕییە دڵۆپە ئاوەکە، بەڵام ئەو بونەوەرانەی تێدا نەبوو، بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک دڵۆپە بارانەکەی لە کەشێکی ئازاددا دانا و دواتر، کە تاقیکردەوە ئەو بونەوەرانەی بەرچاو کەوت.

ئەنتۆنی ڤان لیڤنھوک زانستێکی کەمی هەبوو، سەرەتا لای سەرۆکی شارەوانی کاری کردووە. پێشەنگ بووە لە مایکرۆسکۆب و مایکرۆبایلۆجی، لە تەمەنی ١٦ سالی شاگردی کوتالفرۆشێک بووە، لە ماوەی شاگردێتیدا چاوی بە یەکەم مایکرۆسکۆب کەوت، کە ئەو کات بازرگانی کوتال بەکاری دەھێنا، پاش بەدەستھێنانی پیشەیەکی حکومی، ڤان لیڤنھووک پەرەی بە مایکرۆسکۆب دا و مایکرۆسکۆبێکی بچوکی دروست کرد، بووە یەکەم کەس کە ئەندامە تاکخانەکان ببینێ.

ڤان لە دەوروبەری ساڵی ١٦٧٤دا، توانی پرۆتۆزۆ ببینێ پاش چەند ساڵێکیش، بەکتریا ببینێ، خوێندنەوەی لەسەر خانەی سپێرمی و خرۆکە سوری خوێن و مێروو کردووە، ھەندێک لە ھاوێنەکانی ڤان لیڤنھوک گەورەکردنەکەی لەنێوان 50x بۆ 300x  بووە، کە دەستکەوتێکی گەورەی ئەو کات بووە. 


سەرچاوە/ المعرفە


وشە - ژیڤان خۆرانی