په‌رواز حوسێن گۆرانیبێژی ناسراوی كورد له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، ستۆرییه‌كی دانا و چه‌ندان خوێندنه‌وه‌ی جیاوازی له‌لایه‌ن فانه‌كانیه‌وه بۆ كرا، به‌مه‌ش ڕه‌خنه‌بارانیان كرد.
"په‌رواز حوسێن" گۆرانیبێژی ناودار كه خه‌ڵكی شاری هه‌ولێره، به یه‌كێك له ناودارترین ژنه كورده‌كانی ئه‌و شاره و چالاكترین ژنه‌كانی ناو تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام دا ده‌نرێت، دوێنێ ڕۆژی هه‌ینی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، له به‌شی ستۆری، ستۆرییه‌كی بڵاو كرده‌وه كه نووسیبووی، "my birthday after 6 days" واته ڕۆژی له‌دایكبوونم شه‌ش ڕۆژی تره، ئه‌م ستۆرییه‌شی به چه‌ندان جۆری جیاواز له لایه‌ن فانه‌كانییه‌وه خوێنرایه‌وه.
زۆر له‌و كه‌سانه‌ی په‌روازیان له‌سه‌ر ئه‌م ستۆرییه ڕه‌خنه‌باران كردبوو، له گرووپ و په‌یجه‌كانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك و ئینستاگرام بوون، له زۆربه‌ی ڕه‌خنه‌كانیشدا په‌رواز سه‌رزه‌نشت ده‌كه‌ن به‌وه‌ی خۆی داوای دیاری ڕۆژی له‌دایكبوونه‌كه‌ی ده‌كات، له كاتێكدا له وڵاتانی تر ده‌بێت ئه‌م ڕۆژه به شێوه‌ی سوپراز یاد بكرێته‌وه، به‌ڵام په‌رواز خۆی به‌بیر هاوڕێ و دۆسته‌كانی ده‌هێنێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه له‌و ڕه‌خنانه‌دا ده‌ڵێن په‌رواز بۆ دیاری ئه‌و ستۆرییه‌ی داناوه.
له دوێنێوه په‌رواز هیچ وه‌ڵامێكی بۆ ئه‌و ڕه‌خنانه نه‌بووه، ته‌نانه‌ت ئه‌و ستۆرییه‌شی كه ده‌بێت بۆ ماوه‌ی 24 سه‌عات بمێنێته‌وه، نه‌یسڕیوه‌ته‌وه و وه‌ك خۆی هێشتوویه‌تییه‌وه، تا ئێسته هیچ گرنگییه‌كی به كاردانه‌وه‌ی فانه‌كانی بۆ ئه‌و ستۆرییه نه‌داوه.
په‌رواز حوسێن له ساڵی 1989 له شاری هه‌ولێر له دایك بووه، هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ "گۆران ساڵح" گۆرانیبێژی شاره‌كه‌ی كردووه، ئێسته خاوه‌نی دوو منداڵن، په‌رواز له ڕێی به‌رنامه‌ی "خۆشترین ده‌نگ"ی عه‌ره‌بییه‌وه ناوی ده‌ركرد و توانی بگاته قۆناغی كۆتای ئه‌م پرۆگرامه و خۆی به دنیا بناسێنێت.