میسی لەسەر چوونی بۆ ریال مەدرید چی بە نیمار گوتووە؟

:: AM:10:44:12/11/2017 ‌

رۆژنامەكانی ئیسپانیا ئاشكرایان كرد كە لیۆنێل میسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی و یانەی بەرشەلۆنە لە رێگەی تۆڕی كۆمەڵایەتی (واتسئاپ) قسەی لەگەڵ هاوتیپەكەی پێشووی نیمار دا سیلڤای ئەستێرەی بەرازیلی كردووە سەبارەت بە چوونی بۆ یانەی ریال مەدریدی ركابەرییان.

ماوەیەكە دەنگۆی ئەوە بڵاو دەكرێتەوە كە نیمار بۆ وەرزی داهاتوو ریزی یانەی پاریس سان جێرمان جێدێڵێ و روو لە یانەی ریال مەدرید دەكات.

بۆ ئەم مەبەستە میسی ویستوویەتی لە رێگەی نامە گۆڕینەوەی (واتسئاپ)ەوە ئەم هەواڵە لە خودی نیماڕەوە بزانێ.

رۆژنامەكانی ئیسپانیا ئاشكرایان كرد كە میسی ویستوویەتی رێگە لە نیمار بگرێ بۆ ئەوەی بەهیچ شێوەیەك بیر لە چوونی بۆ یانەی ریال مەدریدی ركابەرییان نەكاتەوە.

لیۆ لە نامەكاندا بە نیماری راگەیاندووە بیر لە پەیوەندیكردن بە یانەی ریال مەدرید نەكاتەوە، چونكە ئەم كارەی دەبێتە هۆی ئەوەی هاندەران لێی زویرببن و بە خائین ناوی ببەن.

میسی هەروەها بە نیماری راگەیاندووە كە تا ئێستاش بەشێكی زۆری هاندەرانی یانەی بەرشەلۆنە عاشقی ئەون و خۆشییان دەوێ هەرچەندە ئێستا لەگەڵیاندا یاریی ناكات.

جێی باسە یانەی پاریس سان جێرمانی فڕەنسی هاوینی رابردوو توانی گرێبەستی نیمار دا سیلڤا بەدەست بێنێ دوای ئەوەی پارەی مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە خەرج كرد كە 222 ملیۆن یۆرۆ بوو.  




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م