لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا، کتێبی شیعری "نامە زەردەکانی ئادەم" لە چاپ و بڵاوبوویەوە.
ئەمڕۆ یەکشەم ١٢ی ١١ی ٢٠١٧، عەتا مەحموود خاوەنی چاپخانەی کارۆ بە "وشە"ی ڕاگەیاند: "لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا، کتێبی شیعری (نامە زەردەکانی ئادەم) لە چاپ و بڵاوبوویەوە و کتێبەکە بە شێوازێکی مۆدێرن و سەردەمیانە چاپ کراوە."
شاعیر لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی: (له به‌رزترین كوالێتیی دیزاین و چاپدا، كتێبی (نامه زه‌رده‌كانی ئاده‌م) كه نوێترین به‌رهه‌می شیعرییه چاپ و بڵاو كرایه‌وه.)
ڕای گەیاندووە: (ئه‌م كتێبه، به‌شێكی زۆری شیعره هایكۆكان له‌خۆ ده‌گرێت و له دوو توێی 158 لاپه‌ڕه‌دا و به هونه‌ری چاپی "یوڤی و سلیڤان و شاموا" و له قه‌باره‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێشی جیاوازدا چاپ كراوه.)
دووپاتی کردووەتەوە: "ئێستە له سلێمانی له (ناوه‌ندی غه‌زه‌لنووس له بازاڕی خه‌فاف - ئه‌ندێشه له شه‌قامی مه‌وله‌وی باڵه‌خانه‌ی سیروان – كتێبخانه‌ی سلێمانی له به‌رده‌ركی سه‌را) و له هه‌ڵه‌بجه له (كتێبخانه‌ی هه‌ژار موكریانی له شه‌قامی گشتی) و له سه‌یدسادق له (كتێبخانه‌ی بێخود له شه‌قامی گشتی) به نرخێكی زۆر كه‌م (3) سێ هه‌زار دینار ده‌ست ده‌كه‌وێت. دنیایه‌ك سوپاس بۆ خودای گه‌وره و پاشان هاوكارانم به‌تایبه‌ت میهره‌بانێك، كه ئه‌ركی له چاپدانی گرته ئه‌ستۆ."