كۆتینیو لەبارەی دەنگۆی نزیكبوونەوەی لە یانەی بەرشەلۆنە چ دەڵێت؟

:: AM:11:21:13/11/2017 ‌

فیلیپ كۆتینیوی ئەستێرەی بەڕازیلی و یانەی لێڤەپوولی ئینگلیزی لێدوانێكی دا لەبارەی دەنگۆی نزكبوونەوەی لە یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی.
رۆژنامەكانی ئیسپانیا بڵاویان كردبووەوە كە یانەی بەرشەلۆنە سەركەوتوو بووە لە رازیكردنی كۆتینیو بۆ ئەوەی لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی داهاتوودا تەنیا یاریگەی كامپ نوو هەڵبژێرێ و داوای سەرجەم یانەكانی تر رەت بكاتەوە.

رۆژنامەكان جەختیان كردبووەوە كە كۆتینیو رەتی كردووەتەوە پەیوەندی بە یانەی پاریس سان جێرمان و یان هەر یانەیەكی ترەوە بكات و ئەگەریش یانەی لێڤەرپوول جێبێڵێ تەنیا بۆ یانەی بەرشەلۆنە جێی دێڵێ.

لەمبارەیەوە كۆتینیو لە نوێترین چاوپێكەوتن بۆ رۆژنامەی (ئێكسپرێس)ی ئینگلیزی رەتی كردەوە هیچ لێدوانێك لەبارەی دەنگۆی نزیكبوونەوە لە یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانییەوە بدات.

كۆتینیو هەروەها رایگەیاند كە ئێستا لە خولی نایابی ئینگلیزی و لە ریزی یانەی لێڤەرپوول یاریی دەكات و بۆیە تەنیا بیر و هزری لەلای یانەكەیەتی.

كۆتینیو هیواشی خواست لە یارییە هەڤاڵینییەكەی هەڵبژاردەی بەڕازیل بەرامبەر هەڵبژاردەی ئینگلتەڕا ئاستێكی باش پێشكەش بكات و سەركەوتن بەدەست بێنن كە بڕیارە سبەی سێشەم لە شاری لەندەن بەڕێوە بچێت.

سەرچاوە رۆژنامەوانییەكان ئاماژەیان بەوەشدابوو كە یانەی بەرشەلۆنە بڕیاریداوە لەماوەی گواستنەوەی زستانەی داهاتوودا دەستەوارەیەك بە بەهای 120 ملیۆن تا 150 ملیۆن یۆرۆ پێشكەش بەیانەی لێڤەپوول بكات تا لە رێگەیەوە كۆتنینیۆ بەدەست بێنێ.

یانەكە هەروەها بەڵێنی بە كۆتینیو داوە مووچەی ساڵانەكەی بۆ 15 ملیۆن یۆرۆ بەرز بكاتەوە بۆ ئەوەی سەرجەم داوای یانەكانی تر رەت بكاتەوە و تەنیا یاریكردن لەتەك لیۆنێل میسی هەڵبژێرێ.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م