نووسه‌رێكی ناسراوی عێراقی ده‌ڵێ، هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی عێراق و ئێران و توركیا به‌رامبه‌ر كورد، وا ده‌كات خه‌ونی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له‌وه‌ش نزیكتر بێت كه كورد خۆیان بۆ دوای ڕیفراندۆم ده‌یانویست هه‌وڵی بۆ بده‌ن.
عه‌دنان حوسێن نووسه‌رێكی ناسراوی عێراقییه، ئه‌مڕۆ دووشه‌م له ڕۆژنامه‌ی "
شه‌رق ئه‌وسه‌ت" وتارێكی له ژێر ناوی "بگره خه‌ونی كورد نزیكتر بووه‌ته‌وه" بڵاو كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ی خواره‌وه وه‌رگێڕاوی ده‌قی وتاره‌كه‌یه:
وای نابینم ده‌رئه‌نجامه‌كانی ڕیفراندۆم بۆ مافی چاره‌ی خۆنووسینی هه‌رێمی كوردستانی عێراق و ناوچه جێناكۆكی له‌سه‌ره‌كان، خه‌ونی سه‌ربه‌خۆیی كوردی دوور خستبێته‌وه، وه‌ك چۆن به‌شێك له شیكارهكان ده‌ینووسن و ده‌یڵێن.
خۆی پێش ڕیفراندۆمی 25ی ئه‌یلوولی ڕابردوو، خه‌ونی كورد بۆ ئه‌وه‌ی ببێ به ڕاستی، له بنه‌ڕه‌تدا نزیك نه‌بوو تا ئێسته دووری خستبێته‌وه، به‌ڵكو دوای ڕێككه‌وتنی ڕژێمه‌كانی عێراق و ئێران و توركیا له‌سه‌ر سزادانی كورد ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی موماره‌سه‌ی ئازادیی ڕاده‌ربڕینیان كردووه كه له‌باره‌ی داهاتوویانه، وه‌ك گه‌مارۆ و بڵاوكردنه‌وه‌ی هێز به‌سه‌ر ته‌واوی ناوچه جێناكۆكی له‌سه‌ره‌كان و ناوچه سنوورییه‌كان نزیكی كرده‌وه.
له ماوه‌ی سه‌ده‌یه‌كی ته‌واوه، له‌وه‌ته‌ی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانییه‌وه كراوه و دواتر ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دابه‌ش كران، ئه‌م خه‌ونه‌ی كورد، له به‌رده‌م هاوكێشه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا دیل كراوه و ڕێیان پێ نه‌دراوه له نێوان ئه‌و چوار وڵاته‌ی دابه‌ش كراون، كۆ ببنه‌وه. تاكه جیاوازیی نێوان پارچه‌كان، ئه‌و پارچهیهیانه كه به عێراقه‌وه لكێنراوه، چونكه ئه‌نجامی خه‌باتی ئاشتییانه و خه‌باته چه‌كدارییه‌كانیان توانی حوكمی زاتی لێ دروست ببێ و هه‌ر له سه‌رده‌می سه‌دام حوسێنیش كه‌مێك مافه‌كانیان ده‌ست بكه‌وێ، به‌ڵام عێراق به‌وه‌ش ڕازی نه‌بوو، به چه‌كی كیمیایی لێی دان و ژێر خاكه‌كه‌ی پڕ كردن له گۆڕی به كۆمه‌ڵ، دوای ڕووخانی ئه‌و ڕژێمه‌ش، نیمچه فیدراڵییهتێكیان وه‌رگرت، به‌ڵام هه‌رگیز سه‌قامگیر و گرێنتی نه‌بوو، ئه‌ویش هه‌ر له دۆخێكی شڵه‌ژاو هێشتنییه‌وه.
جگه له‌وه‌ی ڕیفراندۆمه‌كه بووه هۆی كۆستێكی تر بۆ كورد، به‌ڵام هه‌ڵسوكه‌وته بێ پلانه‌كانی حكوومه‌تی عێراق له دژیدا ئه‌نجامی دا، ڕه‌نگه ئه‌نجامه‌كه‌ی ببێته پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی بۆچی كورد ویستی ڕیفراندۆم بكات. عێراق به بیانووی پاراستنی یه‌كێتیی عێراق، ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ی كرد، به‌ڵام یه‌كێتیی هه‌ر وڵاتێك دروست نابێ، ئه‌گه‌ر یه‌كێتی له ناو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی، ئاینی، مه‌زه‌وی و سیاسییه‌كانی گه‌له‌كه‌یدا دروست نه‌بێت. وا دیاره ئه‌وه‌ی ڕێوشوێنانه‌ی عێراق گرتنییه به‌ر، پاڵیان پێوه ده‌نێت سوور بن له‌سه‌ر دۆزه‌كه‌یان، به‌تایبه‌تی له‌ناو نه‌وه تازه‌كه‌یان كه پێشتر ده‌سه‌ڵاتی عێراقیان نه‌بینیوه و ئاماده نین ئه‌و دۆخه ببینن كه له پڕ به‌سه‌ریاندا ده‌سه‌پێنرێ، ئه‌وان چاره‌كه سه‌ده‌یه‌كه خۆیان به‌ڕێوه ده‌به‌ن، هیچ هه‌ڵوێستێكی توندیان نه‌بینیوه، بۆیه ناتوانن ئه‌مه‌ی ئێسته‌ی به‌غدا قبووڵ بكه‌ن.
پێشتر بژارده‌یه‌كی ڕۆشنبیر و سیاسیی كورد به باشی عه‌ره‌بییان ده‌زانی، خه‌ڵكه‌كه‌ش به گشتی ئاشنای زمان و ئه‌ده‌به‌كه بوون و ده‌یانخوێند و ژماره‌یه‌ك نووسه‌ری ناسراو بوونه به‌شێك له بزووتنه‌وه‌ی ڕۆشنبیریی عێراقی و له‌ژێر كارێكی سیاسیی نیشتمانیی فراواندا له حزبی شیوعی و جگه له‌و حزبه‌ش كاریان ده‌كرد، ته‌نانه‌ت پارته كوردییه نهتهوهیییهكانیش له دوا شاره عه‌ره‌بییه‌كان كاریان ده‌كرد و به‌شێك بوون له خه‌باتی نیشتمانیی عێراق دژی ڕژێمی پێشوو، به‌ڵام ئێسته به‌ده‌گمه‌ن كوردێكی ئه‌م نه‌وه‌یه ببینێ عه‌ره‌بی بزانێ یان هه‌ر سه‌ردانی به‌غدا و به‌سڕه و شاره‌كانی تری كردبێ، ئه‌مه‌ش ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه نییه كه ئه‌و شارانه باری ته‌ناهییان سه‌قامگیر نییه، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌یه هیچ كوردێك به پێویستی نازانێ فێری زمانه‌كه بێت یان سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه بكات، به ته‌واوی لێك دابڕاون، ئه‌مه‌ش هۆكارێكی سه‌ره‌كییه كه كورد به زۆرینه‌یه‌كی فراوان ده‌نگی به جیابوونه‌وه له عێراق دا، ئاخر ئه‌وان به هیچ شێوه‌یه‌ك خۆیان به به‌شێك له‌و شوێنه نازانن كه پێوه‌ی لكاون.
ڕژێمی عێراق، هه‌رگیز بیری له‌وه نه‌كرده‌وه گه‌لی كورد له خۆی نزیك بكاته‌وه، بۆیه ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ی دوای ڕیفراندۆم ئه‌نجامیان دا، به‌لای كورده‌وه له سزای به‌كۆمه‌ڵ زیاتر هیچی تر نییه، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات بزووتنه‌وه‌ی تری نه‌ته‌وه‌یی له كوردستان دروست بێت كه زۆر توند بن له دژی عێراق و هه‌رگیز نه سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی و نه هیچ سه‌ركرده‌یه‌كی تر بتوانێ هێوریان بكاته‌وه.
ئه‌و كارانه‌ی عێراق بۆ پاراستنی یه‌كێتییه‌كی كردوویه‌تی، وه‌ك هه‌موو كات هێزێكی شۆڤێنیی عه‌ره‌بی له پشته، ئه‌م جاره هێزه‌كه ئیسلامییه، به شیعه و سوننه‌وه، ئه‌مه جگه له پاشماوه‌ی به‌عسییه‌كان كه هه‌لێكی زێڕین خراوه‌ته به‌رده‌میان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌تێكی ڕق و تووڕه‌یی به‌رامبه‌ر كورد دروست بكه‌ن و به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا له هۆكاره جیاوازه‌كانی ڕاگه‌یاندن بڵاوی بكه‌نه‌وه و له ده‌رئه‌نجامی داگیركردنی ناوچه‌كانیان، سووكایه‌تییان پێ بكه‌ن و سنووری سه‌ركرده‌كانیان ببه‌زێنن.
سیاسیی سه‌ركه‌وتوو ئه‌وه نییه شوێن فیكه‌ی جهمارهر بكه‌وێ وه‌ك چۆن ده‌سه‌ڵاتی عێراق به‌رامبه‌ر كورد شوێن جه‌ماوه‌ری شۆڤێنی كه‌وت، ده‌توانم به دڵنیایییه‌وه بڵێم، گوتاری حكوومی و سیاسیی به گشتی له عێراق دژی كورد له پاش ڕیفراندۆم، نه‌یتوانی چه‌ند هه‌زار كوردێكیش له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی عێراق ڕازی بكات، چونكه هه‌ڵوێسته‌كه به شه‌ڕخوازی و لووتبه‌رزی و جنێوفرۆشی ده‌ستی پێ كرد.
ئه‌وه گه‌مژه‌یییه وا بزانین ئه‌و گوتاره‌ی عێراق و ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ی گرتوویانه‌ته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی كورد واز له خه‌ونه مێژوویییهكهی بینێ، بتوانێ وازیان پێ لێ بێنێت. ئه‌م جۆره گوتار و سیاسه‌ته، زیاتر كوردی دوور خسته‌وه، ئێمه زیاتر وامان لێ كردن ده‌ست به خه‌ونه ڕهواكهیانهوه بگرن و به دڵنیایییه‌وه پێویستیان به 100 ساڵی تر نییه بۆ ئه‌وه‌ی جێبه‌جێ ببێ.