خانمه گۆرانیبێژ و ده‌رهێنه‌رى ناسراوى كورد ناجى سه‌لیمى كار بۆ چه‌ند به‌رهه‌مێكى نوێ و سازكردنى كۆنسێرتێكى نوێ ده‌كات بۆ خانمانى ئێران.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 13 ى تشرینى دووه‌م، ناجى به "وشه"ى ڕاگه‌یاند: "وه‌ك كارى نوێی هونه‌رى جیاواز له‌وه‌ى سه‌رقاڵى چه‌ند كارێكى نوێی هونه‌ریم، خه‌ریكى ئاماده‌كاریم بۆ سازكردنى كۆنسێرتێكى هونه‌رى بۆ ئافره‌ت و خانمانى ئێرانى، ئه‌و كۆنسێرته كۆنسێرتێكى تایبه‌ت به ئافره‌تانه و به چه‌ندان گۆرانى به‌شدارى تێدا ده‌كه‌م، به‌مزووانه له ڕۆژانى داهاتوو له شارى سنه به‌ڕێوه‌ده‌چێت و به زمانى شیرینى كوردى و زمانى فارسى گۆرانى تێدا پێشكه‌ش ده‌كه‌م، چه‌ندان گۆرانى فارسى تێدا پێشكه‌ش ده‌كه‌م به‌ڵام زۆربه‌ى هه‌ره زۆرى گۆرانییه‌كان به زمانى كوردین".
زیاتر گوتى: "جگه له‌وه‌ش له‌بوارى گۆرانى و به‌رهه‌مهێنانى فیلم سه‌رقاڵى چه‌ند به‌رهه‌مێكى نوێم، دوو فیلمم ئاماده‌یه یه‌كیان درێژ و یه‌كیان كورت، فیلمێكى نوێم به‌ده‌سته‌وه‌یه كه له‌لایه‌ن كۆمپانیاكه‌م كۆمپانیاى ناجى فیلم بۆ به‌رهه‌مهێنانى فیلم به‌رهه‌مده‌هێنرێت له ده‌رهێنان و نووسینى خۆمن، فیلمێكى درێژم به‌ناوى ڕۆژانى من ئاماده‌یه و له ئێران كارى وێنه‌گرتنى بۆ ده‌كرێت و ئه‌كته‌ره باشه‌كانى ئێران به‌شدارى تێدا ده‌كه‌ن".
له كۆتادا گوتى: "چیڕۆكى فیلمه درێژه‌كه باس له ژیانى ژنێك ده‌كات كه به‌دوو منداڵه‌وه ژیان به‌سه‌رده‌بات له ماڵێكدا و هاوسه‌ره‌كه‌ى ئاڵوده‌یه و به‌و هۆیه‌وه ته‌ڵاقى وه‌رگرتووه و جیابووەته‌وه، هه‌ردوو فیلم به زمانى كوردین، چیرۆكى كورته فیلمه‌كه باس له پیاوێك ده‌كات، كه‌ژنه‌كه‌ى مڕدووه و ده‌یه‌وێت ژن بێنێته‌وه و خاوه‌ن دوو منداڵه، به‌ڵام نازانێت چی بكات، ئه‌و فیلمه به‌گشتى باس لهكێشه‌ى پیاوێك ده‌كات، كه دوایی مردنى ژنه‌كه‌ى چى به‌سه‌ردێت."
شاخه‌وان شێخانى