ئەژدەر وەهبی بێدەنگی دەشكێنێت

:: PM:08:09:13/11/2017 ‌
هونەرمەندی ناسراوی کورد "ئەژدەر وەهبی"، دواى ماوه‌یه‌كى زۆر له‌ دابڕان بڕیاره‌بەم زووانە بە کاری هونەری نوێیەوە بگەڕێتەوە.

گۆرانیبێژ ئەژدەر وەهبی لەڕێی پێگه‌ى تایبه‌تى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام ڤیدیۆیەكی تایبه‌تى خۆى بڵاو كردەوە تیایدا دەردەكەوێت سەرقاڵی كار و بەرهەمی نوێیە له‌ ستیۆدیۆیه‌كى هونه‌رى.

ئەژدەر بەسڵاوكردن لە هەوادارانی دەست پێدەكات  له‌سه‌ر پارچه‌ ڤیدیۆكه‌ نووسیویه‌تى: "چاوەڕوانم بن بەم نزیكانە بێدەنگیم دەشكێنم و دێمەوه‌ لاتان ماندوو بووین لە دەست هەموو ئازارەكانی نیشتمان بەهیوام بتوانم كەمێك لە خەمی ئێوە و كوردستانەكەم بڕەوێنمەوە، بەم زووانە".

ماوەیەكی زۆرە ئەم هونەرمەندە كار و بەرهەمی نوێی نییە، ئەژدەر خاوەنی چەندان كار و بەرهەمی هونەرییە و هەوادارێكی زۆری هەیە، ئێسته‌ لە دەرەوەی وڵات لەگەڵ خێزانەكەی ژیان بەسەر دەبات.

ئەژدەر وەهبی لە دایکبووی ساڵی 1977، خەڵکی شاری سلێمانییە و ساڵانێکە کاری هونەری دەکات و خوشکەزای هونەرمەندی کۆچکردوو حەمەجەزایە و له‌ هه‌مانكاتیشدا زاوایه‌تى، بەڵام ماوەی هەشت ساڵە دوورە و هیچ بەرهەمێکی نوێی نەبووە، به‌ به‌رهه‌مى "ئه‌ى دایه‌ دایه‌"، ناوبانگى زۆرى په‌یدا كرد.





وشە - محەمەد میران