ڤێرمایلین پەشیمانە لە یانەی بەرشەلۆنە ماوەتەوە

:: AM:10:50:14/11/2017 ‌

تۆماس ڤێرمایلینی بەرگریكاری بەلجیكی پەشیمانبوونەوەی خۆی راگەیاند لەوەی تا ئێستا لە ریزی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ماوەتەوە.

ڤێرمایلین بۆ رۆژنامەی (میترۆ)ی ئینگلیزی رایگەیاند: پەشیمانم لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی رابردوودا بڕیاری مانەوەم لە یانەی بەرشەلۆنە داوە.

زیاتر گوتی: پێموابوو بە مانەوەم لە ریزی یانەی بەرشەلۆنە كارێكی باش دەكەم، بەڵام كە ئێستە دۆخەكە دەبینم پەشیمانم لەو بڕیارەم.

ڤێرمایلین خۆشحاڵی خۆشی دەربڕی بەوەی بۆ پێكهاتەی هەڵبژاردەی بەلجیكا بۆ مۆندیالی 2018ی رووسیا بانگهێشتكراوەتەوە.

جەختیشی كردەوە كە هیچ قسەیەكی تری نییە سەبارەت بە یاری نەكردنی لە ریزی یانەی بەرشەلۆنەدا، چونكە جاری پێشتر بە هەڵە لێدوانێكی لێكدرابووەوە و دۆخەكەی لێ ئاڵۆز كردبوو.

ئەمە لە كاتێكدایە كە دەنگۆی ئەوە هەیە یانەی بەرشەلۆنە بڕیاریداوە لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی داهاتوودا ڤێرمایلین بخاتە بازاڕی فرۆشتنی یاریزانان و بەشێوەی یەكجاری ئەو بەرگریكارەی بفرۆشێ.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م