بە بۆنەی میلانیا ترەمپەوە خانمی یەكەمی وڵاتانی دنیا ببینە

:: PM:01:31:12/11/2016 ‌

دوابەدوای بردنەوەی دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكی رۆژی سێشەم هەشتی نۆڤێمبەر/تشرینی دووەمی رابردوو و بوونی بە سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، ژمارەیەك لە ماڵپەڕ و پێگە ئەلیكترۆنییەكان كۆمەڵێك زانیاری و وێنەیان لەبارەی میلانیا ترەمپ بڵاو كردەوە، كە دوای بردنەوەی هاوسەرەكەی بووەتە خانمی یەكەمی ئەمەریكا.

ئەم كۆمەڵە وێنەیەی خوارەوەش هی ژمارەیەك لە خانمانی یەكەمی وڵاتانی تری دنیان، كە هاوشانی میلانیا ترەمپن.

ئاكی ئابی خانمی یەكەمی ژاپۆن، هاوسەری سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتەیە.

سۆفی گرێگوار خانمی یەكەمی كەنەدا، هاوسەری سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتەیە.

مارسێلا خانمی یەكەمی بەڕازیل، هاوسەری میشێل تامری سەرۆكی ئەو وڵاتەیە.

ئەسما ئەسەد خانمی یەكەمی سووریا، هاوسەری بەشار ئەسەدی سەرۆكی ئەو وڵاتەیە.

شاژن گیتسۆن پیما، خانمی یەكەمی شانشینی بووتانی باشووری ئاسیایە، هاوسەری جیگما خیسار نامگیالی پاشای ئەو وڵاتەیە.

ئەنجێلیكا ریڤێرا، خانمی یەكەمی مەكسیكە، هاوسەری ئینریكی بنی نیتۆی سەرۆكی ئەو وڵاتەیە.

جولیانا ئۆوادا، خانمی یەكەمی ئەرجەنتینە، هاوسەری ماوریسیۆ ماركیی سەرۆكی ئەو وڵاتەیە.

شاژن رانیا عەبدوڵا، خانمی یەكەمی ئوردنە، هاوسەری پاشا عەبدوڵای دووەمە.

میهریبان علیێڤا، خانمی یەكەمی ئازەربایجانە، هاوسەری ئیلهام علیێڤای سەرۆكی ئەو وڵاتەیە.

سیلڤیا بۆنگۆ ئۆندیمبا، خانمی یەكەمی گابۆنە، هاوسەری سەرۆكی ئەو وڵاتەیە.

سەرچاوە سپوتنیك


وشە - ئه‌ همه‌د كه‌یفی