ئەم پیاوە تەنیا بە ڕووخسار مێردی ئەم ژنەیە

:: PM:04:38:14/11/2017 ‌


چەند ساڵێک لەمەوبەر پیاوێک خۆی کوشت و ژنەکەی بە منداڵێکی سکیەوە بەجێهێشت، بەڵام ڕووخساری ئەو پیاوە بۆ نەشتەرگەری یەکێکی تر بەکار هات و تاکو ئێستە لە ژیاندا ماوە.

"لەیلا ڕۆز" ژنێکی دووگیان بوو کاتێک مێردەکەی لە تەمەنی بوو کاتێک مێردەکەی لە تەمەنی 32 ساڵیدا، بە کارەساتێکی دڵتەزێن خۆی کوشت، دوای ئەوەش ڕووخساری مێردەکەی بۆ نەشتەرگەری بۆ کوڕێک بەکارهات، کە زۆر پێویستی پێی بوو.

ئەم نەشتەرگەرییە 16مانگ بەر لە ئێستە، زیاتر لە 56 سەعاتی پێچوو و لەلایەن 60پزیشک و پەرستارەوە ئەنجام درا، توانییان بە تەواوەتی ڕووخساری شێواوی نەخۆشەکە بکەن بە ڕووخساری مێردەکەی ڕۆز کە خۆی کوشتبوو، دوێنێ ڕۆز توانی بۆ یەکەم جار لە ژیانیدا ڕووخساری مێردەکەی لە جەستەی کەسێکی تردا ببینێت و قسەی لەگەڵ بکات.




وشە - ڕێناس شابان